٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵی گشتی

دەزگای خێرخوازیی بارزانی رۆژانە خواردن بەسەر 13 هەزار پەناخواز دابەش دەكات

سەرچاوە: KDP.info

دوای هاتنی ئەو ژمارە زۆرە لە پەنابەرانی كوردانی رۆژئاوا بۆ هەرێمی كوردستان، دەزگای خێرخوازیی بارزانی لەرێگای ئەو تیم و ئۆفیسانەی لەكامپەكانی بەحركەو باسرمەو هەریر كردونیەتیەوە، رۆژانە سێ ژەمە خۆراك بەسەر 13000 سێزدە هەزار پەناخوازی رۆژئاوای كوردستاندا دابەش دەكات.

دەزگای خێرخوازیی بارزانی لەهاوكاریكردن و یارمەتیدانی پەناخوازانی كوردی رۆژئاوای كوردستان بەردەوامەو رۆژانە دەیان جۆر لە پێداویستی رۆژانەو كەرەستەی فێنككەرەوەو تانكی ئاو و شیری منداڵ و نەوت و موبەریدەو پانكە دابەش دەكات، لە ئێستاشدا رۆژانە لە كامپەكانی بەحركەو باسرمەو بێخە خۆراكی رۆژانە بۆ هەر سێ ژەمەكە بەسەر 13000 سێزدە هەزار پەنابەردا دابەش دەكات. سەبارەت بە چۆنیەتی دابەشكردنی پێداویستیەكان و ئەو بەرنامەیەی دەزگای خێرخوازیی بارزانی دایڕشتووە بۆ خزمەتكردنی پەنابەرانی رۆژئاوای كوردستان، موسا ئەحمەد جێگری سەرۆكی دەزگای خێرخوازیی بارزانی رایگەیاند: بەپێی ئەو پلانەی دامانناوە بۆ خزمەتكردنی زیاتری پەناخوازانی كوردانی رۆژئاوا لە كامپەكانی بەحركەو حەریر بەهاوكاری خەڵكی خێرخوازو یەكە ئیدارییەكانی ناوچەكە خۆراكی رۆژانەیان بەسەردا دابەش دەكەین، لەوانەش لە كامپی بەحركە زیاتر لە 6500 پەنابەر رۆژانە خۆراكی سێ ژەمیان پێدەدرێت كە سەرجەم خۆراكەكان لە كوالێتی بەرز پێشكەش دەكرێن، سەبارەت بە كامپەكانی دیكەش، جێگری سەرۆكی دەزگای خێرخوازیی بارزانی رایگەیاند: لە كامپەكانی باسرمەو حەریر بە هەمانشێوە خۆراكی سێ ژەمی رۆژانە بەسەر 6300 پەناخوازی كوردانی رۆژئاوادا دابەش دەكرێت، هاوكات لە كامپی كەورگۆسكیش رۆژانە پێداویستی و كەرەستەی پێویست بەشێوەیەكی رێكوپێك بەسەر پەناخوازانی كەمپەكە دابەش دەكرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار