سه‌رۆكی لیستی 110ی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌گه‌ڵ چین و توێژه‌كانى هه‌ولێر كۆبووه‌وه

جه‌مال مورتكه سه‌رۆكى لیستى 110ی پارتى دیمو‌كراتى كوردستان و كاندیدى ژماره یه‌ك پێشوازى له چین و توێژه جیاوازه‌كانى شاری هه‌ولێر كرد.
له‌دانیشتنێكدا سه‌رۆكى لیستى 110ی پارتى دیمو‌كراتى كوردستان باسى له رۆڵى سه‌ركردایه‌تى سیاسى پارتیی كرد و به فریاد ره‌سى نه‌ته‌وه‌ى كوردى له‌قه‌له‌مدان. سه‌رۆكى لیستى110ی پارتى باسى له قۆناغه جیاوازه‌كانى كوردستان كرد، هاوكات تیشكى خسته سه‌ر حوكمرانى خۆجێى له كوردستان كه له دواى راپه‌رینه‌وه توانیومانه خۆمان خۆمان به‌رێوه‌ببه‌ین له‌و ماوه‌یه‌شدا زۆرترین خزمه‌تى هاوڵاتیانى كوردستان‌مان كردوه ئه‌بینین ئه‌و خزمه‌تكردنه‌ش ره‌نگدانه‌وه‌ى له‌سه‌ر ژیانى تاكه‌كان هه‌بوه‌و توانراوه بژێوى ژیانیان باشتربكرێت له‌چاو ساڵانى پێش‌و له‌هه‌مان كاتدا هه‌لى كاربۆ گه‌نجان ره‌خساوه ئه‌مه‌ش دیوێكى دیكه‌ى كاره‌ئه‌رێنیه‌كانه.
له دانیشتنه‌كه‌دا جه‌مال مورتكه ئه‌وه‌ى بۆ ئاماده‌بوان روونكرده‌وه كه به‌شدارى كردن له پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن ئه‌ركێكه ده‌بێ بیكه‌ین تا به‌خۆمان بتوانین نوێنه‌ره‌كانى خۆمان دیارى بكه‌ین و ده‌نگیان پێبده‌ین بۆئه‌وه‌ى له‌په‌رله‌مان داكۆكى له خه‌ڵكى خۆمان بكه‌ن , هاوكات گوتیشى ئامانجى ئێمه له‌و هه‌ڵبژاردنه سه‌رخستنى لیستى 110ه‌یه كه لیستى پارتى دیمو‌كراتى كوردستانه .
له‌به‌شێكى دیكه‌ى دیداره‌كه‌دا جه‌مال مورتكه ئه‌وه‌ى بۆ ئاماده‌بوان دووپات كرده‌وه ئه‌وه‌ى له هه‌گبه‌ى پارتیمان دابێت بۆ خزمه‌تكردنى كۆمه‌ڵگه‌ى كوردى درێغى ناكه‌ین وه‌ك ئه‌وه‌ى له رابردوو نه‌مانكردوه چونكه ئێمه گه‌ل ده‌سه‌ڵاتمان پێده‌دات بۆیه‌ش له‌خزمه‌ت گه‌ل ده‌بین .




