٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵی گشتی

هاووڵاتیانی پشتگیری خۆیان بۆ لیستی 110 و كاندیدانی پارتی دیموكراتی كوردستان دووپات دەكەنەوە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر – KDP.info/ جەمال عوسمان ناسراو بە جەمال مورتكە سەرۆكی لیستی 110 پارتی دیموكراتی كوردستان و كاندیدی ژمارە یەكی ئەو لیستە پێشوازی لە ژمارەیەكی زۆر لە مامۆستایانی ئاینی و كاكەییەكانی سنوری سوفەییە و چین و توێژە جیاوازەكانی دیكەی شاری هەولێر كرد. لە دانیشتنێكدا سەرۆكی لیستی سەدودەی پارتی دیموكراتی كوردستان وێڕای باس كردنی رۆڵ و خەباتی پارتی دیموكراتی كوردستان لە بزوتنەوەی رزگاریخوازی گەلی كورد، هەروەها باسیشی لە بەرنامەو ئەجێندای لیستی سەدودەی پارتی دیموكراتی كوردستان كرد كە چۆن بتوانن لە داهاتوو خزمەتی زیاتری خەڵكی كوردستان بكەن، سەرۆكی لیستی سەدودەی پارتی لە تەوەرێكی دیكەی قسەكانیدا كە جەماوەرێكی زۆر لە سەرجەم چین و توێژە جیاجیاكان ئامادەی بوون باسیشی لە رۆڵی سەرۆك بارزانی و سیاسەتی حەكیمانەی بەرێزیان كرد لە پێشخستنی پەیوەندییە سیاسی و دبلۆماسیەكانی هەرێمی كوردستان لەگەڵ وڵاتانی دەرەوە. لەلایەن خۆیانەوە ئامادەبووان پشتگیریان بۆ لیستی سەدودەی پارتی دیموكراتی كوردستان دەربڕی.

هەواڵی پەیوەندیدار