٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵی گشتی

دەزگای خێرخوازیی بارزانی 200 هەزار دۆلار بەسەر منداڵانی بێباوك لە كەركووك دابەش دەكات

سەرچاوە: KDP.info

پرۆژەی چاودێریی ئازیزان (منداڵانی بێباوك)ی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لەمیانی هەڵمەتە بەردەوامەكانیدا بۆ زیاتر خزمەتكردنی منداڵانی ئازیزی بێباوك لەسەرانسەری هەرێمی كوردستان، هەڵدەستێ بە دابەشكردنی قۆناغی یەكەمی مووچەی مانگانە بەسەر 1000 هەزار منداڵی بێباوكدا لە كەركووك و ناوچەكانی دەوروبەری.

ئەمڕۆ 28/8/2013 پرۆژەی      چاودێریی ئازیزان (منداڵانی بێباوك) هەڵمەتی دابەشكردنی هاوكاریی بەسەر منداڵانی ئازیزی بێباوك لە شاری كەركووك و ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم كە خۆی لە دابەشكردنی مووچەی چوار مانگ دەبینێتەوە كە وەجبەی یەكەمی هاوكارییەكانە و تێیدا هەر منداڵێكی ئازیز (200) دۆلار وەردەگرێت.

دەربارەی چۆنیەتی بەڕێوەچوونی مەراسیمی دابەشكردنەكە، موسا ئەحمەد جێگری سەرۆكی دەزگای خێرخوازیی بارزانی رایگەیاند: دەزگای خێرخوازیی بارزانی لەڕێگای پرۆژەی چاودێریی ئازیزانەوە هەوڵیداوە لەسەرانسەری هەرێمی كوردستان بە كەركووك و ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمیشەوە بەبێ جیاوازی منداڵانی بێباوك لەپرۆژەكەمان سوودمەندبن، هاوكات ئەم هاوكارییانە كە خۆی لە 200 دۆلاردا دەبینێتەوە تەنها قۆناغی یەكەمی دابەشكردنی هاوكارییەكانەو بەسەر (1000) منداڵی بێباوك دابەش دەكرێت، بۆیە لە ئایندەیەكی نزیكدا دەست دەكرێت بە دابەشكردنی قۆناغێكی دیكەی مووچەی منداڵانی بێباوك لە پارێزگای كەركووك و دەوروبەری. لەدرێژەی لێدوانەكەیدا جێگری سەرۆكی دەزگای خێرخوازیی بارزانی ئاماژەی بەوەدا، ئەم قۆناغی دابەشكردنی هاوكارییە سەرجەم منداڵانی ئازیزی بێباوكی ئەو دەڤەرانە‌ دەگرێتەوە، بۆ نموونە لەناو شاری كەركووك (500) ئازیز سوودمەند دەبن لە وەرگرتنی مووچەی مانگانەیان و هاوكات (500) ئازیزی دیكەش شوێنی نیشتەجێبوونیان دەكەوێتە شارەدێ و ناحیەكانی دەوروبەری شاری كەركووك بەهەمانشێوە مووچەكانیان وەردەگرن.

 

هەواڵی پەیوەندیدار