بۆ به‌ڕێوه‌بردنی باشتری كامپی (كه‌ورگۆسك، به‌حركه، باسرمه، قوشته‌په) ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی و رێكخراوی UNCHRهه‌ماهه‌نگی یه‌كتر ده‌كه‌ن

به‌مه‌به‌ستی دروستكردنی هه‌ماهه‌نگی زیاتری نێوان ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی و رێكخراوی UNCHRله‌پێناو خزمه‌تكردنی زیاتری كامپه‌كان و باشتركردنی جۆرێتی ئه‌و پێداویستیانه‌ی به‌سه‌ر خێزانه ئاواره‌كاندا دابه‌ش ده‌كرێن، له‌سه‌ر چه‌ندین خاڵ هه‌ماهه‌نگی یه‌كتر ده‌كه‌ن.
له‌سه‌ره‌تای دیداره‌كه‌دا مو‌سا ئه‌حمه‌د جێگری سه‌رۆكی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی تیشكی خسته سه‌ر كار‌و چالاكییه به‌رده‌وامه‌كانی ده‌زگا له‌هه‌ر چوار كامپه‌كه‌و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، وه‌كو ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له‌رێگای تیمه‌كانمانه‌وه له‌سه‌رجه‌م كامپه‌كان له ئاماده‌باشیی ته‌واودان و به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام كۆمه‌ك و هاوكاری و پێداویستییه‌كان به‌سه‌ر خێزانه ئاواره‌كانی رۆژئاوای كوردستاندا دابه‌ش ده‌كه‌ن. هاوكات ئاماژه‌ی به‌چه‌ندین پێداویستی گرنگ كرد كه ده‌كرێ له‌گه‌ڵ رێكخراوی UNCHRهه‌وڵبدرێت پێداویستی دیكه بۆ خێزانه ئاواره‌كان دابین بكرێت.
هه‌ر له‌دیداره‌كه‌دا جێگری سه‌رۆكی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی ئاماژه‌ی به‌كردنه‌وه‌ی خول كرده‌وه كه له‌ڕێگای سه‌نته‌رێكه‌وه هه‌وڵده‌ده‌ین خولی پیشه‌یی بۆ ئه‌و كه‌سانه بكه‌ینه‌وه كه ئاره‌زوو ده‌كه‌ن فێری كاری پیشه‌یی بن جگه له كردنه‌وه‌ی سه‌رتاشخانه له‌سه‌رجه‌م كامپه‌كان. هاوكات رایگه‌یاند: له‌گه‌ڵ گه‌رمای وه‌رزی هاویندا هه‌وڵمانداوه ئامێری فێنككه‌ره‌وه‌و كاره‌با دابین بكه‌ین و ئه‌وه‌ی جێگای خۆشحاڵیمانه تاكو ئێستا هیچ حاڵه‌تێكی مردن یاخود رووداوێكی دڵته‌زێن له‌ناو ئه‌و كامپانه‌دا رووینه‌داوه، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، له‌رووی ته‌ندروستییه‌وه، بنكه‌یه‌كی ته‌ندروستی له‌كامپه‌كه كراوه‌ته‌وه بۆ چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشان و دابینكردنی دا‌و و ده‌رمان بۆیان له‌گه‌ڵ تیمێكی پسپۆڕی پزیشكی.
له‌لای خۆیه‌وه به‌ڕێز دۆگلاس نوێنه‌ری رێكخراوی UNCHRرایگه‌یاند: ده‌ستخۆشی له‌كارو چالاكییه‌كانی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی ده‌كه‌ین كه به‌چاوی خۆمان ئیش و كاره‌كانیان ده‌بینین كه چۆن رۆژانه خێزانه‌كان به‌سه‌رده‌كه‌نه‌وه‌و پێداویستیان به‌سه‌ردا دابه‌ش ده‌كه‌ین. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌چه‌ندین پێداویستی دیكه كرد كه بۆ كامپه‌كان و پێویسته دابین بكرێن، له‌وانه شوێنێك بۆ خۆشوشتنی ئافره‌تان و كردنه‌وه‌ی W.Cی زیاتر و باشتركردنی ره‌وشی ئه‌و كه‌سانه‌ی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌تن جگه له‌وانه‌ی نه‌خۆشی ده‌روونی و عه‌قڵیان هه‌یه، هه‌روه‌ها دابینكردنی ئامێری ئاگركوژێنه‌وه به‌پێویست زانرا، كه له‌رێگای ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی-یه‌وه به‌شێوه‌ی به‌رنامه‌یه‌كی تۆكمه‌و له‌ڕێگای كارتێكی تایبه‌ته‌وه به‌سه‌ریاندا دابه‌ش ده‌كرێت.




