هه‌ردوو كونسوڵی فه‌ڕه‌نسا و ئیتاڵیا سه‌ردانی مه‌زاری نه‌مرانیان كرد

لەبەردەوامی سەردانییەکانی خەڵک و چین و توێژە جیاکانی کوردستان و وەفدی بیانی و میوانەکانی دەرەوەی وڵات، بۆ سەردانی مەزاری نەمران . ئالان گیبرات کۆنسلی گشتی فەرەنسا و گامیلۆ فیکارۆ کونسلی ئیتالیا لە هەرێمی کوردستان بە هاوڕێیەتی سەیوان بارزانی کونسلی عێراق لە ئیتالیا و بە ئامادەبوونی سیروان بارزانی ئەندامی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان سەریان لە مەزاری نەمران لە بارزان دا.
به گه‌یشتنیان له لایه‌ن خه‌ڵات بارزانی نوێنه‌ری سه‌رۆك بارزانییه‌وه پێشوازییان لێ كرا، دوای دانانی تاجه گوڵینه له‌سه‌ر گڵكۆی نه‌مران، به جیا هه‌ر یه‌ك له كونسوڵی فه‌ره‌نسا و ئیتاڵیا له په‌یڤێكدا ئاماژه‌یان به كه‌سایه‌تی مه‌زنی بارزانی نه‌مر له بواری شۆڕشگێڕی و خۆنه‌ویستی له خزمه‌ت دۆزی ره‌وای گه‌له‌كه‌یدا كرد له پێناوی به‌دیهێنانی ئامانجه ره‌واكانی گه‌لی كورد، دواتر شاندی میوان گۆڕستانی ئه‌نفالكراوه‌كانیان به‌سه‌ر كرده‌وه.
هاوكات شاندێكی كوردانی ئێزیدی له ئه‌ڵمانیا به سه‌رۆكایه‌تی داسن فارووق سه‌ردانی مه‌زاری نه‌مرانیان له بارزان كرد‌و له‌لایه‌ن نوێنه‌ری سه‌رۆك بارزانییه‌وه پێشوازییان لێ كرا، له وته‌یه‌كدا به ناوی كوردانی ئێزیدی له ئه‌ڵمانیا میرزا كۆرۆ ئاماژه‌ی به خه‌بات و تیكۆشانی دوور‌و درێژی بارزانی نه‌مر له پێناوی به ده‌ستهێنانی مافه‌ڕه‌واكانی گه‌لی كورد كرد.
له لایه‌كی دكه‌وه ژماره‌یه‌ك له گه‌نج و لاوانی شاری هه‌ڵه‌بجه به مه‌به‌ستی دووپات كردنه‌وه‌ی سۆز‌و په‌یمان بۆ ڕێبازی بارزانی نه‌مر سه‌ردانی مه‌زاری نه‌مرانیان كرد‌و تاجه گوڵینه‌ی وه‌فادارییان له سه‌ر گڵكۆی نه‌مران دانا.




