ساڵیادی 16ی ئاب به‌رزو پیرۆز راگیرا

لەندەن – تایبەت بە KDP.info/ به‌بۆنه‌ی 67 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان و ساڵیادی جه‌ژنی له‌دایك بوونی به‌رێز مسعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ناوچه‌ی له‌نده‌نی پارتی، سمینارێکی جه‌ماوه‌ری سازکرد به‌به‌شداری هه‌موو لایه‌نه‌کانی سیاسی و عێراقی.
له‌دوای یه‌ك خوله‌ك راوه‌ستان بۆ گیانی شه‌هیدانی کورد‌و کوردستان و شه‌هیدانی هه‌ر چوار پارچه‌ی کوردستان و سه‌روه‌ریان بارزانی نه‌مر و کاك ئیدریسی هه‌میشه له‌یاد، ووتاری ناوچه‌ی پارتیمان له‌لایه‌ن به‌رپرسی ناوچه‌ی پارتی له‌له‌نده‌ن هه‌ڤاڵ کمال ئامێدی خوێندرایه‌وه.
له سمیناره‌كه‌دا له‌دایکبوونی پارتی و 16 ئاب به‌رۆژێکی مێژوویی و زه‌روری له‌قه‌ڵه‌مدا وه‌به‌ئه‌زموونێکی که‌م وێنه له‌مێژووی سیاسی گه‌لی کورد بووه، هه‌روه‌ها رۆڵی سه‌رۆك بارزانی بۆ به‌ستنی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی به‌رزنرخێنرا .




