ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی رۆژانه هاوكاری به‌سه‌ر كوردانی رۆژئاوا له كامپی كه‌ورگۆسك و به‌حركه دابه‌ش ده‌كات
خواردنی به‌یانیان و تانكی ئاو و فلینه و شیری منداڵ و پێداویستی ئافره‌تان ئه‌و پێداویستییه هه‌نوكیانه‌ن كه ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی رۆژانه بۆ كوردانی رۆژئاوا له كامپی به‌حركه و كامپی كه‌ورگۆسك دابینی ده‌كات.
هه‌ر له‌گه‌ڵ هاتنی كوردانی رۆژئاوا به‌و ژماره زۆره‌بۆ هه‌رێمی كوردستان، تیمه‌كانی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی ئاماده‌سازی ته‌واویان بۆ هاوكاریكردنی په‌نابه‌ران له‌كه‌مپه‌كانی كه‌ورگۆسك و به‌حركه و قوشته‌په كرد، له‌و باره‌یه‌وه مو‌سا ئه‌حمه‌د جێگری سه‌رۆكی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا وتی: ئێمه له ده‌زگا سێ تیمی فریاگوزاری خێرامان دروستكردووه، كه بنكه‌یان له هه‌ریه‌ك له كه‌مپه‌كانی كه‌ورگۆسك و به‌حركه و قوشته‌په داناوه و رۆژانه له كاژمێر هه‌شتی به‌یانی تا هه‌شتی شه‌و به به‌رده‌وامی له خزمه‌ت په‌نابه‌رانن و سه‌ردانیان ده‌كه‌ن و له پێداویستییه‌كانیان ده‌كۆڵنه‌وه و بۆیان دابین ده‌كه‌ین. سه‌باره‌ت به شێوازی دابه‌شكردنی هاوكاریه‌كان به‌سه‌ر په‌نابه‌راندا مو‌سا ئه‌حمه‌د وتی: به داخه‌وه زۆر له رێكخراو و ئه‌و لایه‌نانه‌ی كه هاوكاری به‌سه‌ر په‌نابه‌راندا دابه‌ش ده‌كه‌ن به‌شێوه‌یه‌كی ره‌مه‌كی هاوكارییه‌كان ده‌به‌نه كه‌مپه‌كان، به‌ڵام ئێمه له ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به‌شێوه‌یه‌كی رێك‌وپێك ناونوسی په‌نابه‌ران ده‌كه‌ین و بێ هیچ قه‌ره‌باڵغیه‌ك هاوكارییان به‌سه‌ردا دابه‌ش ده‌كه‌ن، هاوكارییه‌كانیش پێكدێت له ئازوقه، خواردنی به‌یانیان، شیری منداڵ، پێداوستی ئافره‌تان، فلینه بۆ هه‌ڵگرتنی خۆراك و تانكی ئاو، كه ئه‌مه‌نه له ئێستادا سه‌ره‌كیترین پێداویستین بۆ په‌نابه‌ران.
له درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا مو‌سا ئه‌حمه‌د ئاماژه‌ی به پرۆژه‌ی ئاینده‌ی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی بۆ خزمه‌تكردنی كوردانی رۆژئاوا كرد و وتی: ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به‌رده‌وام ده‌بێت له هاوكاریكردنی كوردانی رۆژئاوا، هاوكات پێوه‌ندیمان به چه‌ند رێكخراوێكی جیهانیه‌وه كردوه هاوكاری خێرا بگه‌ێنه كه‌مپه‌كان، بۆ نموونه رێكخراوی شێڵته‌ر بوكسی بریتانی كه له ئێستادا تیمێكی مه‌یدانی گه‌یشتوونه‌ته كوردستان.




