٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵی گشتی

شاندێكی ئەڵمانی كارو چالاكییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە كامپی دۆمێز بەرز دەنرخێنن

سەرچاوە: KDP.info

دهۆک – تایبەت بە  KDP.info/ بەمەبەستی ئاگاداربوون لە رەوش و گوزەرانی ئاوارەكانی رۆژئاوای كوردستان و چۆنیەتی خزمەتكردنیان، شاندێكی ئەڵمانی بە سەرۆكایەتی دیرییك نیبل وەزیری ئابووری و گەشەپێدان و كونسوڵی ئەڵمانیا لە بەغداو هەولێر سەردانی كامپی دۆمێزیان كرد.

لەمیانی بەسەركردنەوەی رەوشی ئاوارەكاندا، شاندەكە سەردانی بنكەی دابەشكردنی هاوكارییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی-یان كرد، لە كامپەكە كە بەهاوكاری رێكخراوەكانی IRو WFPجێبەجێ دەكرێن.

سەرچاوەیەک بە  KDP.infoراگەیاند:  هاوكات شاندەكە كار و چالاكییە بەردەوامەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی-یان بەرز نرخاند لە خزمەتگەیاندن بە خێزانە ئاوارەكان، جگە لە كامپی دۆمێز كە بەشێوەیەكی بەردەوام هاوكاری و یارمەتی خێزانە ئاوارەكان دەكات، لە سەرجەم ناوچەكانی هەرێمی كوردستان. هاوكات دەستخۆشیان لە ستافی بەڕێوەبردنی بنكەی دەزگای خێرخوازیی بارزانی كرد و هیوای سەركەوتنیان بۆ خواستن لە هاوكاریكردنی زیاتری ئاوارەكان.

 

هەواڵی پەیوەندیدار