٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵی گشتی

بەبۆنەی ساڵەی دامەزراندنییەوە حزبی دیموكراتی بێت نەهرێن پیرۆزبایی لە مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان دەكات

سەرچاوە: KDP.info

بەرێز/ مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان

بابەت/ بروسكەی پیرۆزبایی

 

سڵاو وڕێز...

بە بۆنەی (67) ساڵەی دامەزراندنی پارتە تێكۆشەرەكەتان پارتی دیموكراتی كوردستانی هاوپەیمان، بەناوی مەكتەبی سیاسی حزبمانەوە گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی ئێوەی بەرێز وگشت ئەندام ولایەنگرانتان دەكەین، هیوادارین ئەم یادە شكومەندە ببێتە مایەی زیاتر یەكریزی سەرجەم هێز ولایەنە سیاسیەكانی كوردستان وسەرجەم پێكهاتەكانی بۆ دەستەبەركردنی مافەكانیان وپتەوكردنی دیموكراسی لە هەرێمی كوردستاندا.

بەڕێزان...

ئەمسالأ كە یادی دامەزراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان دەكەینەوە، ناوچەكە بە گشتی وعێراق وهەرێمی كوردستان بە تایبەتی بە بارودۆخێكی زۆر ناسك وهەستیار تێپەر دەبێت، بەتایبەتی لەم دواییانە كە باری ئەمنی عێراق بەرەو وخراپی دەڕوات وڕۆژانە خەڵكەكەی دەبێتە قوربانی كاری تیروریستی وحكومەتی ناوەند لەم بارەیەوە هیچ هەنگاوێك بۆ چارەسەری ئەم كێشەیە نەنواندووە ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەو ململانێیە سیاسیەی كە لە نێوان لایەنە سیاسیەكان سەری هەڵداوەتەوە و بۆتە هۆی بێزاری خەڵك لەم ڕەوشە خەتەرناكەدا بۆیە پێویستە چارەسەرێك بۆ ئەم مەسەلەیە بدۆزرێتەوە، كەئەمەش تەوافوقی سەرجەم لایەنە سیاسیەكانی عێراقی پێویستە.

 

برایانی بەڕێز...

ئێمە وەكوو حزبی دیموكراتی بێت نەهرێن پشتگیری هەموو ئەو هەنگاوانەی كە سەرۆكی هەرێم سەبارەت بە كۆتایی هێنان بەو كێشمە كێشمەی سەر دەستوور وماوەی درێژ كردنەوەی سەرۆكایەتی هەرێم نواندوویەتی دەكەین وپێمان وایە هەموو لایەنەكانی تریش هەم بە ئیجابی بڕواننە ئەم هەنگاوانە و هەم پشتیوانی لێ بكەن بۆ ئەوەی كێشەكان زیاتر قوڵتڕ نەبێتەوە وبتوانین بە هەموو لایەكمان بەرەو ئایندەیەكی ڕووناك هەنگاو بنێین بۆ چارەسەر كردنی هەموو كێشەكان بە تایبەتی كە ئێستا لەسەرو وبەندی هەڵبژاردنەكانی پەرلەمان وئەنجومەنی پارێزگاكان داین.

جارێكی تر پیرۆز وشكۆر دار بێت (67) ساڵەی دامەزراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان.

 

                         

 

                        

                                   حزبی دیموكراتی بیت نەهرێن

مەكتەبی سیاسی       

16 ئاب 2013      

هەواڵی پەیوەندیدار