٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵی گشتی

شەست و حەوت ساڵ خەبات و قوربانی دان لە پناو ئازادی گەلی كورد

سەرچاوە: KDP.info

شەست و حەوت ساڵ بەر لە ئەمڕۆ لە نێو شەوەزەنگی تاریكی و تەنگ پێ هەڵچنینی كوردان و نكۆڵی كردن لە بوون و ناسنامەی كورد پارتی دیموكراتی كوردستان بە رێبەرایەتی رابەری رزگاری خوازی نەتەوەیمان مستەفا بارزانی هاتە بوون و خەباتی سیاسی و چەكداری لە پێناو بەرگری كردن لە ماف و ئازادی گەلی كورد راگەیاند . لەو رۆژەدا كە گەلی كورد و كوردستانیان بێ پشتیوان و پەناگە بوون پارتی و بارزانی بوون بە ئومێد و ئایندەی گەش و پشت و پەنای كوردستانیان . ئەمرۆ لە كاتێكدا یادی شانزەی ئاب دەكەینەوە كە كوردستان و عێراق و ناوچەكە بە قۆناغێكی یەكجار هەستیار تێپەر دەبێت و لە سەر ئاستی ناوچەكە و دونیای دەرەوەش كورد و كوردستان خاوەن پێگەیەكی بە هێزی سیاسی و ئابوری گرنگی ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەراستە . ئەمرۆ كورد بۆتە كاراكتەرێكی گرنگی سیاسی لە ناوچەكە و هیچ پرسێكی گرنگی پەیوەست بە كورد بەبێ راوێژ و ئاگاداری كورد چارەسەر ناكرێت . ئەو پێگە گرنگەی كورد لە رۆژهەڵاتی ناوەراست و جیهان بەدەستی هێناوە یەك دەنگی و هاوهەلوێستی نیشتیمانی لە تەواوی حزب و لایەنە سیاسیەكانی هەر چوار پارچەی كوردستان دەخوازێ و كوردستانیان بە ئومێد و هیوایەكی زۆرەوە چاوەڕوانن پارتی دیموكراتی كوردستان وەك هەمیشە ئەركە نەتەوەیی و نیشتیمانییەكان لە ئەستۆ بگرێت بۆ گەیشتن بە مافە ڕەواكانی گەلەكەمان لە هەر چوار پارچەی كوردستان . شانزەی ئاب ساڵیادی دامەزراندنی پارتیمان هاوكاتە لە گەڵ جەژنی لە دایك بوونی. سەرۆك مسعود بارزانی بەم بۆنەوەیەوە پیرۆزبایی لە خۆمان و بنەماڵەی سەر بەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەكانی كوردستان و تەواوی خەڵكی كوردستان دەكەین و بە ئومێدین هەمیشە ئەو یادانە لە كەشی ئارام و ئاوەدانی كوردستان بكەینەوە .                      

لە یادی شانزەی ئاب سەری رێز و نەوازش بۆ سەركردەی گەورە و باوكی رووحی نەتەوەیمان مستەفا بارزانی و كاكە ئدریسی هەمیشە لە یاد دادەنوێنین . هەزاران سڵاو بۆ گیانی پاكی شەهیدانی كوردستان                         

سڵاو بۆ پێشمەرگە قارەمانەكانی هەردوو شۆرشی مەزنی ئەیلول و گوڵانی پێشكەوتنخواز      

     

 

پارتی دیموكراتی كورستان                 

ئەنجومەنی سەركردایەتی پارێزگای هەولێر              

             

15/8/2013        

هەواڵی پەیوەندیدار