بروسکەی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان بەبۆنەی67مین ساڵیادی پارتی دیموکراتی کوردستان

یەکێتی مامۆستایان بروسکەیەکی پیرۆز بای ئاراستەی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکات بەبۆنەی 67مین ساڵیادی ئەو حیزبە.
ئەمەش دەقەکەیەتی:
سڵاو رێز...
بەبۆنەی (67)ە مین ساڵیادی حزبە خەباتگێرەکەتان جوانترین چەپکە گوڵ وپیرۆزبایتان پێشکەش دەکەین ،لەرێگەی ئێوەشەوە ئاراستەی سەرجەم ئەندامان وھەوادارانتان دەکەین ،ئومێدەوارین ئەم یادە ببێتە ھەوێنی برایتی ویەکریزی زیاتری جەماوەری کوردستان لەپێناو بەرجەستەکردنی مافە رەواکانمان ،جارێکی تریش ئەم بۆنەیەتان لێ پیرۆز دەکەین.
ھەر سەربەرز وسەرکەوتووبن
یەکێتی مامۆستایان کوردستان
مەکتەبی سکرتاریەت.




