ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی پێداویستی جه‌ژن به‌سه‌ر 5000 هه‌زار خێزاندا دابه‌ش ده‌كات
ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له‌درێژه‌ی به‌رده‌وامی پرۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كانی له‌پێناو خزمه‌تكردنی خێزانه هه‌ژارو كه‌مده‌رامه‌ته‌كان له‌شارو شارۆچكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، بۆ مانگی ره‌مه‌زان خۆراك به‌سه‌ر 5000 هه‌زار خێزانی كه‌مده‌رامه‌تدا دابه‌ش ده‌كات له‌گه‌ڵ 1000 خێزانی ئاواره‌ی رۆژئاوای كوردستان له ده‌وروبه‌ری شاری هه‌ولێر.
ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له‌رێگای تیمه مه‌یدانییه‌كانی و ئۆفیسه‌كانییه‌وه خۆراكی جه‌ژنی ره‌مه‌زانی پیرۆز به‌سه‌ر 5 هه‌زار خێزان له‌سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان دابه‌ش ده‌كات، كه به‌گوێره‌ی خشته‌ی دابه‌شكردنه‌كه زیاتر له 15 ناوچه‌ی جیا جیای هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه. به‌گوێره‌ی به‌رنامه‌ی دابه‌شكردنه‌كه كه به‌پێی ناوچه‌كان و رێژه‌ی هه‌ژارنشینه‌كان دابه‌شكراوه، هه‌ڵه‌بجه (250) خێزان، گه‌رمیان (250) خێزان، خانه‌قین (200) خێزان، سلێمانی (400) خێزان، چه‌مچه‌ماڵ (300) خێزان، ده‌وروبه‌ری سلێمانی (250) خێزان، كه‌ركووك (250) خێزان، رانیه‌و قه‌ڵادزێ (250) خێزان، ناحیه‌ی رزگای له گه‌رمیان (100) خێزان، ده‌وروبه‌ری سلێمانی (100) خێزان ده‌گرێته‌وه.
سه‌باره‌ت به‌م پرۆژه به‌رفراوانه كه جگه له‌كاری رۆژانه‌ی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی بۆ هه‌ژارو كه‌مده‌رامه‌تان، پرۆژه‌یه‌كی به‌رده‌وامه كه له‌مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆزدا جێبه‌جێی ده‌كات، مو‌سا ئه‌حمه‌د جێگری سه‌رۆكی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی ئاماژه به‌وه ده‌دات: وه‌ك كاری هه‌میشه‌یی و به‌رده‌واممان هه‌وڵمانداوه له مانگی ره‌مه‌زان و نزیكبوونه‌وه‌مان له جه‌ژنی ره‌مه‌زانی پیرۆز، هاوكاری و پێداویستی و خۆراكی جه‌ژن بۆ (5000) هه‌زار خێزان له‌سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان دابین بكه‌ین و له‌ماوه‌یه‌كی كورتدا دابه‌شی بكه‌ین.
له‌لایه‌كی دیكه به‌بۆنه‌ی هاتنی جه‌ژنی ره‌مه‌زانی پیرۆزه‌وه ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی هه‌ڵده‌ستێت به دابه‌شكردنی ئازوقه‌و گۆشت و شیرینی به‌سه‌ر 1000 خێزانی ئاواره‌ی رۆژئاوای كوردستان كه له ده‌وروبه‌ری شاری هه‌ولێر نیشته‌جێن.




