سوپاسنامه‌یه‌ك له بنه‌ماڵه‌ى خوالێخوشبوو فه‌له‌كه‌دین كاكه‌یى

به ناوى بنه‌ماڵه‌ى خوالێخوشبوو فه‌له‌كه‌دین كاكه‌ییه‌وه زۆر سوپاسى هه‌ریه‌ك له به‌ڕێزان جه‌نابى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم و جێگرى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان وجێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان و جێگرى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عێراق و وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق وسكرتیرَى مه‌كته‌بى سیاسى و ئه‌ندامانى مه‌كته‌بى سیاسى و سه‌ركردایه‌تى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان و پارێزگارى شاره‌كانى هه‌ولێر و كه‌ركوك و قائم مقامه‌كان و به‌رێوبه‌رى ناحیه‌كان و یه‌كى ئیدارییه‌كان ،نوێنه‌رى گشت حزب و لایه‌نه سیاسیه‌كانى هه‌رچوارپارچه‌ى كوردستان و سه‌رۆكى زانكۆكانى كوردستان و سه‌رۆكى به‌شى ئێران ناسى (یارسان ناسى ) له زانكۆى گوێتینه‌ن له ئه‌ڵمانیا و كونسوڵگه‌رى و باڵوێزانى ووڵاتانى ( ئه‌مریكا، كونسوڵگه‌رى كۆریا و ئاژانسى نێوده‌وڵه‌تى كۆیكا، جمهورى ئیسلامى ئێران، ئیماراتى عه‌ره‌بى، میسرى عه‌ره‌بى، رێكخراوى ئازادیخوازى فه‌له‌ستین) پیاوان و كه‌سایه‌تیه ئاینیه‌كانى ( مه‌سیحى ویه‌زیدى و عه‌له‌وى– به‌كتاشى و شه‌به‌ك و صابعى مه‌ندائى و به‌هائى و په‌یڕه‌وانى ڕێبازى سۆفیگه‌رى ) و وه‌زیران و په‌رله‌مانتاران و مامۆستایانى زانكۆ و نوسه‌ران و رۆشنبیران و هونه‌رمه‌ندان و رۆژنامه‌نووسان ودۆست و هاوڕێیانى مامۆستا فه‌له‌كه‌دین وكه‌سایه‌تیه‌كانى كوردستان و سه‌رۆك خێڵ و عه‌شیره‌ته‌كان و خزمان و دۆستانى كاكه‌یى له عێراق و ئێران و سوریا‌و توركیا و له ئه‌مریكاو ئه‌وروپا و گشت به‌رپرسانى حوكومى و حزبى له هه‌موولایه‌نه سیاسییه‌كانى كوردستانى و عێراقى و نوێنه‌رى سه‌ندیكا پیشه‌ییه‌كان و فه‌رمانگه‌ى رێكخراوى ناحوكومى ورێكخراو و سه‌نته‌ر و ناوه‌نده رۆشنبیرییه‌كان له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ى وڵات، كه به‌شدارى پرسه‌ى خوالێخۆشبویان كرد له مزگه‌وتى صه‌واف له شارى هه‌ولێر.
وه هه‌روه‌ها سوپاسى خزم و كه‌سوكاره‌كانمان ده‌كه‌ین كه هه‌ستاون به دانانى پرسه له شاره‌كانى (هه‌ڵه‌بجه ، داقوق، خانه‌قین، چه‌مچه‌ماڵ) وه دانانى پرسه له شاره‌كانى ئێران و توركیا و وڵاتانى ئه‌وروپاوئه‌مریكا..........
وه‌هه‌روه‌ها سوپاس بۆ ده‌زگاكانى ڕاگه‌یاندن و دام و ده‌زگا ئه‌منییه‌كانى هه‌ولێر و پیرمام، كه له ساته‌وه‌ختى ماڵئاوایی خوالێخۆشبوو دواتریش به درێژایی رۆژانى پرسه، به به‌رده‌وامى هاورێمان بوون، وه سوپاسى هه‌موو ئه‌و پارت و لایه‌ن و كه‌سایه‌تیانه ده‌كه‌ین كه له ده‌ره‌وه‌ى وڵات به رێگاى فاكس و ته‌له‌فۆن و ئیمێله‌وه سه‌رخۆشیانلێكردووین.
به‌ڕێزان به‌شدارى ئێوه به‌م هه‌ناسه فراوانه‌وه له خه‌مى ئێمه و خزمانى كاكه‌یی كه‌م كرده‌وه و خوا خێر‌و چاكه‌ى هه‌موولایه‌ك بنووسێت وسوپاسى هاوكارى هه‌موولایه‌كتان ده‌كه‌ین .
بنه‌ماڵه‌ى خوالێخوشبوو فه‌له‌كه‌دین كاكه‌یى
2013 - 8 - 5




