کۆچی دوایی پێشمەرگەی دێرینی شۆڕشی ئەیلولی مەزن دکتۆر ئیبراهیم دەلەویی

بەناوی خوای گەورە ومیهرەبان
سەربڵندی بۆ گشت شەهیدان و پێشمەرگەی کوردوکوردستان، سەروەری نەمریان مستەفا بارزانی نەمر.
بەخەم وپەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی پێشمەرگەی دێرینی شۆڕشی ئەیلولی مەزن دکتۆر ئیبراهیم دەلەویی ڕادەگەیەنین .
بەم بۆنە دڵتەزێنەوە بەناوی لیژنەی ناوچەی هۆڵەندای پارتی دیموکراتی کوردستان، سەرەخۆشی لەخۆمان و خانەوادە بەڕیزەکەیان وهەمووهەڤالان ودۆستان وهاوڕییانی دەکەین . کۆچکردوو دەکاتە باوکی برایان ( نەوزاد و دکتۆر دیار ) وخوشکان ( پەروین وژیان ) و برای کاک ئیسماعیل دەلەویی کە پێشمەرگەو فەرماندەی سەربازی شۆڕشی ئەیلول بووە وهەروەها بەرپرسی پێشووی لیژنەی ناوچەی هۆڵەندای پارتی دیموکراتی کوردستان بووە لە ساڵی ١٩٩٤ هەتا ٢٠٠٠
خوالێخۆشبوو دکتۆر ئیبراهیم دەلەویی پێشمەرگەی دیرینی شۆڕشی ئەیلولی مەزن لە شاری ئامسفۆرتی ووڵاتی هۆڵەندا دەژیا کە لە ناکاو لە ٤ی ئاب / ٢٠١٣ لە نەخۆشخانەی شاری ئوترێخت کۆچی دوایی کرد.
دکتۆر ئیبراهیم دەلەویی لەساڵی ١٩٤٤ لە شاری خانەقین لە دایک بووە، ساڵی ١٩٦٨ خوێندنی پزیشکی لە زانکۆی ئەستەمبوڵ تەواوکردوە، لە دوای وەرگرتنی بڕوانامەی پزیشکی لە ووڵاتی تورکیا دەگەڕیتەوە بۆ کوردستان و چەکی شەرەمەندی هەڵ ئەگرێ ودەبێتە پێشمەرگەی کوردستان لەنێو ڕیزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان لەژێر سەرۆکایەتی مستەفا بارزانی نەمر، لەدوای نسکۆی شۆڕشی ئەیلول لەگەڵ خانەوادەکەی ئاوارەی ئێران دەبن و لە نێو ئۆردوگاکانی پەنابەران لەڕێگای کاری پزیشکی خزمەت دەکات .
لە ساڵی ١٩٧٦ بەرەوهۆڵەندا هاتووە وبۆتە پەنابەرونیشەجێی ئەو وولاتەو لەوێش لەپاڵ کاری پزیشکی لە زانکۆ بۆ تە مامۆستا .
لە کۆتایدا داواکارین لە یەزدانی مەزن ئەمە دوا ناخۆشی ئەو خانەوادە تێکۆشەرە بێت و خوالێخۆشبووش بە بەهەشتی پان وبەرین شاد بکات .
انا لله وانا الیه راجعون
بەم بۆنەیەوە کەس وکاروهەڤاڵانی ئاگادارئەکەین کە ڕۆژی سێ شەممە ڕێکەوتی 06-08-2013 کاتژمێر 11:00 ی بەیانی لەم ناونیشانەی خوارەوە کەسوکار وهەڤاڵان و دۆستان کۆدەبنەوە و دواتر بەرەوگۆڕستان بەڕی دەکەون .
De Haan en Van de Kamp
Mozartweg 58
3816 LT Amersfoort
پاشان کاتژمێر ١٢:١٥ ی پاش نیوەڕۆ لەم ناونیشانەی خوارەوە لەم گۆڕستانە بەخاکی دەسپێرن .
.
Begraafplaats Rusthof en Crematorium Amersfoort
Adres: Dodeweg 31
3832 RG Leusden
بۆ گەیاندنی پەیام و سەرخۆشی دەتوانن پەیوەندی به کاک ئیسماعیل دهلهویی بکەن بە ژمارە تهلهفۆنی: 0681473997
لیژنەی ناوچەی هۆڵەندای پارتی دیموکراتی کوردستان
٥ی ئابی ٢٠١٣




