ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی ئازوقه به‌سه‌ر 333 خێزان و زگورد له شه‌قڵاوه دابه‌شكرد
شه‌قڵاوه-KDP.info/ ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له‌درێژه‌و به‌رده‌وامی پرۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كانی له‌پێناو خزمه‌تكردنی خێزانه ئاواره‌كانی رۆژئاوای كوردستان له‌شارو شارۆچكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، هه‌ڵده‌ستێ به‌دابه‌شكردنی ئازوقه‌و پێداویستی خۆراك به‌سه‌ر 155 خێزان و 178 زگوردی ئاواره‌ی رۆژئاوادا له‌شارۆچكه‌ی شه‌قڵاوه.
رۆژی 5/8/2013 ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له‌رێگای تیمه مه‌یدانییه‌كانیه‌وه ئه‌و خێزانه ئاوارانه‌ی به‌سه‌ركرده‌وه كه له‌شارۆچكه‌ی شه‌قڵاوه نیشته‌جێن و ئازوقه‌و پێداویستیان به‌سه‌ردا دابه‌شكرا كه ژماره‌یان 333 خێزان و زگورد بوون.
سه‌باره‌ت به‌م كۆمه‌كیانه‌ی كه ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له‌مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز و نیزیكی جه‌ژندا دابه‌شی ده‌كات، مو‌سا ئه‌حمه‌د جێگری سه‌رۆكی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی ئاماژه به‌وه ده‌دات: وه‌ك كاری هه‌میشه‌یی و به‌رده‌واممان هه‌وڵمانداوه له مانگی ره‌مه‌زان و نزیكبوونه‌وه‌مان له جه‌ژنی ره‌مه‌زانی پیرۆز، هاوكاری و پێداویستی و خۆراكی جه‌ژن به‌و خێزانه ئاوارانه‌ی رۆژئاوای كوردستان دابین بكه‌ین له زۆربه‌ی ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان نیشته‌جێن، كۆی خۆراكه‌كان بریتین له (30) كیلۆگرام، هه‌ریه‌كه له (برنج، فاسۆلیا، شه‌كر، ساوار، نیسك، شه‌عریه، زه‌یت، دۆشاوی ته‌ماته).




