نووسینگه‌ی فه‌خامه‌تی سه‌رۆك كۆمار له دوو برووسه‌كه‌دا سه‌ره‌خۆشی له هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ی مامۆستا حه‌بیب محه‌مه‌د كه‌ریم و مامۆستا فه‌له‌كه‌دین كاكه‌یی ده‌كات

نوسینگه‌ی فه‌خامه‌تی سه‌رۆك كۆمار، بۆ كۆچی دوایی تێكۆشه‌ر و سیاسه‌تمه‌دار و كه‌سایه‌تی نیشتمانیی ناسراو مامۆستا (حه‌بیب محه‌مه‌د كه‌ریم) پرسه‌نامه‌یه‌كی ئاڕاسته‌ی خانه‌واده بنه‌ماڵه‌كه‌یان كرد ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی :
"به‌ناوی یه‌زدانی مه‌زن و میهره‌بانه‌وه
به‌ڕێز خانه‌واده و بنه‌ماڵه‌ی مامۆستای كۆچكردوو حه‌بیب محه‌مه‌د كه‌ریم
به خه‌م و په‌ژاره‌یه‌كی زۆره‌وه هه‌واڵی كۆچی دوایی تێكۆشه‌ر و سیاسه‌تمه‌داری ناودار مامۆستا (حه‌بیب محه‌مه‌د كه‌ریم)مان بیست ،بۆ ئه‌و خه‌مه گه‌وره‌یه پرسه‌ی فه‌خامه‌تی سه‌رۆك كۆمارتان پێڕاده‌گه‌یه‌نیین و به‌شدار و هاوبه‌شی خه‌متانین .
مامۆستای كۆچكردوو ژیانی خۆی به‌خشی به گه‌ل و نیشتمانه‌كه‌ی و خۆی ته‌رخان كرد بۆ ده‌سته‌به‌ربونی دیموكراسیی بۆ عێراق و به‌دیهێنانی مافه ره‌واكانی گه‌لی كورد .
له په‌روه‌ردگاری گه‌وره ده‌پاڕێینه‌وه گیانی كۆچكردو بخاته به‌ر به‌زه‌یی خۆی و به به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات و دڵنه‌وایی و ئۆقره‌ییش به هه‌مو لایه‌ك ببه‌خشێت له هه‌مو ناخۆشییك به دورتان بكات ...
انا لله و انا الیه را‌جعون
نوسینگه‌ی فه‌خامه‌تی سه‌رۆك كۆمار
هه‌ر به هه‌مان بۆنه‌وه نووسینگه‌ی فه‌خامه‌تی سه‌رۆك كۆمار بۆ كۆچی دوایی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تیی پێشوی پارتی دیموكراتی كوردستان و سیاسه‌تمه‌دار و بیر مه‌ند و رۆژنامه‌نوس و روناكبیری به‌ناوبانگ مامۆستا (فه‌له‌كه‌دین كاكه‌یی) پرسه نامه‌یه‌كی ئاڕاسته‌ی خانه‌واده و بنه‌ماڵه‌كه‌ی كردوه ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی :
"به ناوی یه‌زدانی به‌خشنده‌وه
به‌ڕێز خانه‌واده و بنه‌ماڵه‌ی تێكۆشه‌ر و بیرمه‌ند مامۆستا فه‌له‌كه‌دین كاكه‌یی
به داخ و په‌ژاره‌یه‌یه‌كی زۆره‌وه هه‌واڵی ماڵئاوایی مامۆستای نه‌مر فه‌له‌كه‌دین كاكه‌ییمان پێگه‌یشت كه رۆڵێكی مه‌زنی بینیوه له خه‌بات له پێناوی دیموكراسیی بۆ عێراق و به‌دیهێنانی مافه ره‌واكانی گه‌لی كورد .
ماڵئاوایی ئه‌م تێكۆشه‌ره داخێكی زۆر و خه‌ساره‌تێكی بێوێنه جێده‌هێڵێت له ناخ و ده‌رونی روناكبیر و سیاسه‌تمه‌دار و راگه‌یاندنكاران له سه‌رتاسه‌ری نیشتماندا .
بۆ ئه‌و خه‌مه‌تان پرسه‌ی فه‌خامه‌تی سه‌رۆك كۆمارتان پێڕاده‌گه‌یه‌نین و به‌شداریی ئه‌م خه‌مه قورسه‌تان ده‌كه‌ین ، داواكارین له یه‌زدانی مه‌زن به سۆز و میهره‌بانیی خۆی و به‌هه‌شتی نه‌مرانی شاد بكات ، دڵنه‌وایی و سه‌بورییش به ئێوه و كه‌س و كار و هه‌مو دۆستانی له ناوه‌نده‌كانی سیاسیی روناكبیریی ببه‌خشێت .
انا لله و انا الیه را‌جعون
نوسینگه‌ی فه‌خامه‌تی سه‌رۆك كۆمار "




