٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵی گشتی

بروسکەی سەرەخۆشی بەهرۆز گەلالی بەرپرسی مەکتەبی پەیوەندییەکانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە تورکیا

سەرچاوە: KDP.info

بەرێز مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان

سڵاوێکی گەرم

بە خەم و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی ناوادەی تێکۆشەر و سیاسەتمەدارو روناکبیر و نوسەر کاک فەلەکەدین کاکەیی-مان پێ گەیشت و ئەم هەواڵە لەخاخمەوە دڵتەنگی کردین. لەخوای گەورە دەپاڕێێنەوە کە جێگای خوالێخۆشبوو بەهەشت بێت و بکەوێتە بەردلۆڤانی و رەحمەتی خودای گەورەو پەروەردیگار.

خولێخۆشبوو کاک فەلەکەدین کاکەیی، کەسایەتییەکی هێمن و سیاسییەکی کوردستانی و تێکۆشەرێکی پاک و دڵسۆزێکی رێبازی کوردو کوردایەتی و کوردستان بو... بە لەدەستەدانی ئەم تێکۆشەرە مەزنە وبواری نوسین و رۆژنامەگەری کوردی و کوردستانی وە گەلەکەمان خەسارەتێکی گەورەی لێکەوت. لە خوا دەپارێمەوە لە دڵنەوایی هەمولایەکمان بکاتەوە و پرسە و  سەرەخۆشی خۆشمان بۆ تەواوی کەس و کارو خانەوادە و دۆست و هەڤالەکانی رادەگەینم و بەشداری خەم و پەژارەی هەموو لایەکتانین و سەرخۆشیتان لێدەکەین . دوبارە پرسە و سەرخۆشیمان قەبول بفەرموون.

انا للە وانا الیە راجعون

بەهرۆز گەلالی

 نوێنەر و لێپرسراوی پەیوەندییەکانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە تورکیا

ئەنکەرە

١-٨-٢٠١٣

هەواڵی پەیوەندیدار