٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵی گشتی

محەمەدی حاجی مەحمود سەرەخۆشی لە پارتی دیموکراتی کوردستان دەکات

سەرچاوە: KDP.info

بەناوی خوای گەورە و میهرەبان

بەرێز مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان

بەڕێزان خانەوادەی خوا لێیخۆشبوو مامۆستا فەلەکەدین کاکەیی

بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی پێشمەرگە و بیرمەند و نووسەرو سیاسەتمەداری کورد مامۆستا( فەلەکەدین کاکەیی)مان پێ گەیشت و لە ناخەوە خەمباری کردین.

بەم بۆنەوە پرسە و هاوخەمی خۆمانتان پێڕادەگەیەنین و سەرەخۆشی لە تەواوی کەسوکار و هاوڕێ و هاوسەنگەرانی مامۆستای رووناکبیر و سەرجەم نووسەرو رۆشنبیرانی گەلەکەمان دەکەین.

مامۆستا فەلەکەدین کاکەیی ناوێکی بەرزی مێژووی تێکۆشانی کورد و دونیای نووسین و داهێنان و رەمزێکی درەوشاوەی ئاشتی و پێکەوەژیان و ریزگرتن بوو لە بەها بەرزەکانی مرۆڤ و مرۆڤایەتی، لەدەستدانی ئەم بیرمەندە تێکۆشەرە خەسارەتێکی گەروەیە بۆ کورد و کوردستان.

داواکارین لە خوای گەورە مامۆستای کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرینی خۆی شاد بکات و سەبرو سەبوریش بە ئێوەو گەلەکەمان  ببەخشێت.

انا للە وانا الیە راجعون

 

محەمەدی حاجی مەحمود

٣١-٧-٢٠١٣

هەواڵی پەیوەندیدار