له‌زێدی خۆی، پرسه‌ی هەڤاڵی تێكۆشه‌ر حەبیب فه‌یلی به‌ڕێوه‌چوو

ڕۆژی هه‌ینی به‌رواری 2/8/2013 له‌ڕێوڕه‌سمێكی شایسته‌دا كۆمیته‌ی لیژنه‌ی ناوچه‌ی "كوت"ى پارتی دیمۆكراتی كوردستان، پرسه‌ی بۆ سكرتێری پێشووتری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی و شۆڕشگێڕی ناسراوی گه‌له‌كه‌مان (حه‌بیب محه‌مه‌د كه‌ریم فه‌یلی) رێكخست، به ئاماده‌بوونی به‌رپرسانی حیزبی و حكوومی و پارێزگار و ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا‌و نوێنه‌ری كوردانی فه‌یلی له‌پارێزگای واسیت و به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی پارێزگاكه‌و سه‌رۆك هۆزه‌كانی كورد و عه‌ره‌ب و نوێنه‌رانی حزب و لایه‌نه سیاسیه عێراقیه‌كان و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و ژماره‌یه‌كی زۆر له‌هاووڵاتیانی كورد و عه‌ره‌ب پرسه‌كه به‌ڕێوه‌چوو.
حه‌یده‌ر عه‌لی فه‌یلی به‌رپرسی لیژنه‌ی ناوچه‌ی كوتی پارتی دیمۆكراتی كوردستان له‌پارێزگای واست به "kdp.info"ی راگه‌یاند: ئێمه وه‌ك لیژنه‌كه‌مان پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاڕاسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی شۆڕشگێڕی گه‌له‌كه‌مان (حه‌بیب محه‌مه‌د كه‌ریم فه‌یلی) ده‌كه‌ین، هه‌روه‌ها سوپاس و پێزانینی خۆمان ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م به‌رپرسانی حیزبی و حكوومی پارێزگای واسیت و هاووڵاتیانی كورد و عه‌ربی پارێزگاكه ده‌كه‌ین كه له ڕێوڕه‌سمى پرسه‌ی شۆڕشگێڕ و سیاسه‌تمه‌داری ناسراوی پارێزگاكه‌یانبه‌شدار بوون.
شایانی باسه، هەڤاڵی تێكۆشه‌ر حەبیب محەمەد كەریم لە 16/12/1931 لە شارەدێی زرباتییەی سەر بە پارێزگای واست هاتۆتە دنیاوە.




