به ئاماده‌بوونی نێچیرڤان بارزانی؛ ته‌رمی پێشمه‌رگه و نووسه‌ر و ڕووناكبیری كوردستان فه‌له‌كه‌دین كاكه‌یی به‌خاك سپێردرا

پێشنیوه‌ڕۆى به ئاماده‌بوونی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ له پیرمام به ئاماده‌بوونی نوێنه‌رانى حزب و لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان و ژماره‌یه‌كى به‌رچاوى نووسه‌ر و ڕووناكبیر و دۆست و هه‌ڤاڵان و كه‌سوكارى، ته‌رمى پێشمه‌رگه و ڕووناكبیری ناودارى كوردستان و ئه‌ندامى پێشووترى په‌رله‌مان و وه‌زیرى دوو كابینه‌ى پێشووى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان فه‌له‌كه‌دین كاكه‌یی به‌خاك سپێردرا.
| كاك فه‌له‌كه‌دین كاكه‌یی هه‌موو ژیانی خۆی بۆ خزمه‌تی دۆزی ڕه‌وای گه‌له‌كه‌ی ته‌رخان كرد، پێشمه‌رگه بووه، خه‌باتی سیاسی كردووه، كاری ڕۆشنبیری كردووه و هه‌موو ئه‌و كارانه‌ی كردوویه‌تی ته‌نها و ته‌نها له‌پێناو گه‌ل و میلله‌تی خۆی و دۆزی ڕه‌وای گه‌له‌كه‌ی بووه |
له ڕێوڕه‌سمه‌كه‌دا نێچیرڤان بارزانی وته‌یه‌كى پێشكه‌ش كرد و ئاماژه‌ى به‌وه دا "ئه‌مڕۆ كوردستان ماڵئاوایی له هه‌ڤاڵێكی خۆشه‌ویست و پێشمه‌رگه‌یه‌كی كۆڵنه‌ده‌ر و نووسه‌ر و ڕووناكبیرێكی گه‌وره‌ی گه‌له‌كه‌مان كرد و ئه‌م گردبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ لێره نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه ئه‌و به‌ڕێزه له دڵ و ده‌روونی هه‌موو كوردێكدا بووه."
سه‌رۆك وه‌زیران هه‌روه‌ها گوتى: "كاك فه‌له‌كه‌دین كاكه‌یی هه‌موو ژیانی خۆی بۆ خزمه‌تی دۆزی ڕه‌وای گه‌له‌كه‌ی ته‌رخان كرد، پێشمه‌رگه بووه، خه‌باتی سیاسی كردووه، كاری ڕۆشنبیری كردووه و هه‌موو ئه‌و كارانه‌ی كردوویه‌تی ته‌نها و ته‌نها له‌پێناو گه‌ل و میلله‌تی خۆی و دۆزی ڕه‌وای گه‌له‌كه‌ی بووه".
هه‌روه‌ها دووپاتی كرده‌وه كوردان له هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان به له‌ده‌ستدانی ئه‌م به‌ڕێزه غه‌مبارن و بێگومان كه‌لێنێكی گه‌وره له بواری ڕۆشنبیری، له بواری ئه‌ده‌ب، له بواری خه‌باتی سیاسی به‌جێده‌هێڵێت، چونكه جێگه‌ی كاك فه‌له‌ك له هه‌موو ئه‌و بوارانه‌دا له كوردستان دیار بوو.
نێچیرڤان بارزانی ئاماژه‌ى به‌وه دا كه ئه‌و له سه‌ره‌تای منداڵیه‌وه ئاشنایه‌تی له‌گه‌ڵ كاك فه‌له‌كه‌دین هه‌بووه، له نزیكه‌وه له‌گه‌ڵ شه‌هید ئیدریس بارزانى - ی باوكی كاری به‌رده‌وامیان هه‌بووه، به تایبه‌تی دوای نسكۆی ساڵی 1975 كه ڕۆژانه لانی كه‌م زیاتر له 6-7 كاتژمێر به یه‌كه‌وه داده‌نیشتن و كاریان ده‌كرد بۆ زیندووكردنه‌وه‌ی شۆڕش و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌و ڕاپۆرتانه‌ی ده‌هاتن. هه‌روه‌ها سوپاسی هه‌موو ئه‌و لایه‌نانه‌ی كرد كه له ڕێوڕه‌سمه‌كه‌دا به‌شدار بوون.
دوێنێ به شێوه‌یه‌كی كتوپڕ خوالێخۆشبوو فه‌له‌كه‌دین كاكه‌یى دڵی له لێدان كه‌وت و پرسه‌كه‌یشی له مزگه‌وتی سه‌واف ده‌بێت له شاری هه‌ولێر

ده‌قى وته‌كه‌ى نێچیرڤان بارزانی:
ئه‌مڕۆ ئێمه لێره كۆ بووینه‌ته‌وه بۆ ماڵئاوایی له هه‌ڤاڵێكی خۆشه‌ویست و پێشمه‌رگه‌یه‌كی كۆڵنه‌ده‌ر و نووسه‌ر و ڕووناكبیرێكی گه‌وره‌ی گه‌له‌كه‌مان، ئه‌ویش جه‌نابی كاك فه‌له‌كه‌دین – ه.
هه‌ر ئه‌م گردبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ لێره هه‌مانه له به‌شداریكردن له مه‌راسیمی به‌خاكسپاردنی ئه‌م خۆشه‌ویسته، نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه ئه‌و به‌ڕێزه له دڵ و ده‌روونی هه‌موو كوردێكدا بووه. ئه‌مڕۆ ئێمه له هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان، نوێنه‌رانی لایه‌نی سیاسی و خه‌ڵكی ڕۆشنبیر و ڕووناكبیر؛ هاتوون بۆ مه‌ڕاسیمی به‌خاكسپاردنی ئه‌م خۆشه‌ویسته، ئه‌مه‌ش خۆى له خۆیدا نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه كه ئه‌و له دڵ و ده‌روونی هه‌ر كوردێكدا بووه له هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان.
| به ڕاستی ئه‌مڕۆ هه‌موو كوردستان له هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان به له‌ده‌ستدانی ئه‌م به‌ڕێزه غه‌مبارن و بێگومان كه‌لێنێكی گه‌وره له بواری ڕۆشنبیری، له بواری ئه‌ده‌ب، له بواری خه‌باتی سیاسی به‌جێده‌هێڵێت، چونكه جێگه‌ی كاك فه‌له‌ك له هه‌موو ئه‌و بوارانه‌دا له كوردستان دیار بوو. |
بێگومان كاك فه‌له‌كه‌دین كاكه‌یی هه‌موو ژیانی خۆی بۆ خزمه‌تی دۆزی ڕه‌وای گه‌له‌كه‌ی ته‌رخان كرد، پێشمه‌رگه بووه، خه‌باتی سیاسی كردووه، كاری ڕۆشنبیری كردووه و هه‌موو ئه‌و كارانه‌ی كردوویه‌تی ته‌نها و ته‌نها له‌پێناو گه‌ل و میلله‌تی خۆی و دۆزی ڕه‌وای گه‌له‌كه‌ی بووه.
به ڕاستی ئه‌مڕۆ هه‌موو كوردستان له هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان به له‌ده‌ستدانی ئه‌م به‌ڕێزه غه‌مبارن و بێگومان كه‌لێنێكی گه‌وره له بواری ڕۆشنبیری، له بواری ئه‌ده‌ب، له بواری خه‌باتی سیاسی به‌جێده‌هێڵێت، چونكه جێگه‌ی كاك فه‌له‌ك له هه‌موو ئه‌و بوارانه‌دا له كوردستان دیار بوو.
به نیسبه‌ت منیشه‌وه به ڕاستی ئه‌و كاریگه‌ریی زۆری به‌سه‌ر مندا هه‌بووه، چونكه ئێمه له سه‌ره‌تای منداڵیه‌وه ئاشنایه‌تیمان له‌گه‌ڵ كاك فه‌له‌كه‌دین هه‌بووه، ئه‌و له نزیكه‌وه له‌گه‌ڵ باوكی ڕه‌حمه‌تیم كاری به‌رده‌وامیان هه‌بوو، به تایبه‌تی دوای نسكۆی ساڵی 1975 كه ڕۆژانه لانی كه‌م زیاتر له 6-7 كاتژمێر به یه‌كه‌وه داده‌نیشتن و كاریان ده‌كرد بۆ زیندووكردنه‌وه‌ی شۆڕش بۆ ووڵات و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌و ڕاپۆرتانه‌ی له ووڵاته‌وه ده‌هاتن. من خۆم شایه‌دی ئه‌وه‌م و له‌به‌ر ئه‌وه به ڕاستی ئه‌مڕۆ ئه‌م تازیه‌یه تازیه‌ی هه‌موومانه، هی هه‌موو لایه‌كمانه، هی هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستانه بۆ له‌ده‌ستدانی ئه‌م به‌ڕێزه .
| ئێمه دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه تازیه‌ی كاك فه‌له‌ك تازیه‌ی هه‌موو لایه‌كمانه، تازیه‌ی هه‌ر كوردێكه له هه‌ر شوێنێكی كوردستان بێت |
هیوادارم خوای گه‌وره سه‌بووری به ماڵ و منداڵی كاك فه‌له‌ك بدات و سوپاسی هه‌موو ئه‌و لایه‌نانه‌ش ده‌كه‌م كه له‌گه‌ڵ ئێمه‌دا به‌شدار بوون. كاك ئه‌حمه‌د تورك كه ته‌شریفی هێناوه، كاك سه‌عدی پیره كه ئه‌مڕۆ لێره‌یه و كاك زه‌كی و هه‌روه‌ها لایه‌نه سیاسییه‌كانی دیكه‌ش كه ئه‌مڕۆ به‌شدار بوون، سوپاسی هه‌موو لایه‌كیان ده‌كه‌م .
ئێمه دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه تازیه‌ی كاك فه‌له‌ك تازیه‌ی هه‌موو لایه‌كمانه، تازیه‌ی هه‌ر كوردێكه له هه‌ر شوێنێكی كوردستان بێت .وه‌كو مه‌كته‌بی سیاسیى پارتیش ئێمه دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ له مزگه‌وتی سه‌واف له هه‌ولێر؛ مه‌راسیمی تازیه بۆ ئه‌م به‌ڕێزه داده‌نێین و زۆر سوپاسی هه‌موو لایه‌كتان ده‌كه‌ین كه ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵمان به‌شدار بوون. خوای گه‌وره عه‌فووی بكات و به به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات و سه‌بووری به خانه‌واده‌كه‌ی و دۆست و ئاشنا و براده‌رانی كاك فه‌له‌ك بدات.
زۆر سوپاس.
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆش به ئاماده‌بوونى نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان و ئه‌ندامانى مه‌كته‌بى سیاسیى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان، یه‌كه‌مین ڕۆژى پرسه‌كه‌ى له مزگه‌وتى سه‌واف به‌ڕێوه چوو. نوێنه‌رانى سه‌رجه‌م پارت و لایه‌نه سیاسییه‌كانى كوردستان و گه‌وره به‌رپرسانى هه‌رێم و ڕۆشنبیر و ئه‌كادیمى و هونه‌مه‌ندان و جه‌ماوه‌ریكى زۆر ئاماده‌ى پرسه‌كه‌ى بوون.




