له‌ژێر سێبه‌ری ئاڵای كوردستاندا، ته‌رمی حه‌بیب محه‌مه‌د كه‌ریم له‌شاری نه‌جه‌ف به‌خاك سپێردرا

نه‌جه‌ف- تایبه‌ت به KDP.info/ ڕۆژی چوارشه‌ممه به‌رواری 31/7/2013، به‌به‌شداری شاندێكی پایه‌به‌رزی لقی پێنجی پارتی دیمۆكراتی كوردستان و به‌ئاماده‌بوونی نوێنه‌رانی كوردانی فه‌یلی له‌هه‌ر دوو ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای به‌غدا و واسیت و ژماره‌یه‌كی زۆر له‌كوردانی فه‌یلی نیشته‌جێی به‌غداو خوارووی عێراق، ڕێوڕه‌سمی به‌خاك سپاردنی ته‌رمی سكرتێری پێشووتری مه‌كته‌بی سیاسی پارتیمان و شۆڕشگێڕی ناسراوی گه‌له‌كه‌مان حه‌بیب محه‌مه‌د كه‌ریم ناسراو به حه‌بیب فه‌یلی به‌ڕێوه‌چوو و خوالێخۆشبوو له گۆڕستانی (وادی السلام) له‌شاری نه‌جه‌فی پیرۆز به‌خاك سپێردرا.
سه‌ره‌تا له‌فڕۆكه‌خانه‌ی شاری نه‌جه‌ف پێشوازی له‌ته‌رمی هه‌ڤاڵی كۆچكردوو حه‌بیب فه‌یلی كرا‌و پاشان ته‌رمه‌كه‌ی به‌ئاڵای پیرۆزی كوردستان و پارتیمان ڕازێنرایه‌وه‌و به‌مه‌به‌ستی به‌جێهێنانی ڕێوڕه‌سمه ئاینیه‌كان گوازرایه‌وه بۆ مه‌زاری ئیمامی عه‌لی(د.س) و دواتر له گۆڕستانی (وادی السلام) به‌خاك سپێردرا.
له‌درێژه‌ی ڕێوڕه‌سمه‌كه‌دا شانده‌كه‌ی لقی پێنج پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی سه‌رۆك بارزانی و سه‌ركردایه‌تی پارتی دیمۆكراتی كوردستانی به‌خانه‌واده‌ی خوالێخۆشبوو ڕاگه‌یاند و باس له‌ڕۆڵ دیار و خه‌باتی بێ وچانی كاك حه‌بیب فه‌یلی له‌بزووتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی گه‌لی كورد كرایه‌وه‌و خانه‌واده‌ی خوالێخۆشبووش سوپاس و پێزانینی خۆیان ئاراسته‌ی جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی و سه‌كردایه‌تی پارتی كرد.




