٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵی گشتی

سەرەخۆشی نامەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان بە بۆنەی کۆچی دوایی کاک فەلەکەدین کاکەیی

سەرچاوە: KDP.info

بەداخ و پەژارەوە  هەواڵی کۆچی دوایی  ڕۆشنبیر و نووسەرو  سیاسەتمەداری گەلەکەمان، واتە کاک فەلەکەدین کاکەیی ئەندامی پێشووی پەرلەمانی کوردستان و وەزیری پێشووی ڕۆشنبیری هەرێمی کوردستان و ئەندامی سەرکردایەتی پارتی دیمۆکراتی کوردستانمان پێگەیشت.
ئەو هەواڵە دڵتەزێنە هەموو لایەکمانی ناڕەحات کرد.
کاک فەلەکەدین تێکۆشەر و ڕۆشنبیری کوردستان، خۆشەویستی هەموو لایەکمان بوو. بەرهەم و کردار و  چالاکیەکانی بۆ هەر ٤ پارچەی کوردستان دیارو بەرچاو بووە،  هەر بۆیەش هەواڵی کۆچی دوایی هەموو لایەنێکی کوردستانی خەمبار کرد.
لە پێوەندی بە کۆچی دوایی کاک فەلەکەدەین کاکەیی وەک پارتی سەربەستیی کوردستان سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵەی کاک فەلەکەدین و سەرکردایەتی پارتی دیمۆکراتی کوردستان دەکەین.

 

ئەنجووەنیسەرکردایەتی  پارتی سەربەستیی کوردستان

1/8/2013

هەواڵی پەیوەندیدار