٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵی گشتی

بەبۆنەی كۆچی دوایی هەڤاڵ فەلەكەدین كاكەیی فواد مەعسوم سه‌ره‌خۆشی له‌ مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌كات

سەرچاوە: KDP.info

بەڕێز / مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان

بەداخ و كەسەرێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی لەناكاوی تێكۆشەر و نووسەر و ڕۆژنامەنووس (فلك الدین كاكەیی)مان پێگەیشت، كە هەموو تەمەنی لە كاروانی تێكۆشان بۆ بەدیهێنانی مافی گەلەكەمان تەرخان كردبوو، چ لە بواری سیاسی و پێشمەرگایەتیدا كە خوالێخۆشبوو ئەندامی سەركردایەتی پارتی بوو، یان لە بوارەكانی نووسین و رووناكبیریدا كە جێپەنجەی لەم كاروانەدا دیارو بەرچاوە .

بەناوی خۆم و هەموو ئەندامانی هاوپەیمانی كوردستانی لە پەرلەمانی عیراق پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و خانەوادەی خوالێخۆشبوو دەكەین .

وە لە خوای گەورە داواكارین جێگای بەهەشتی پان و بەرین بێت.

إنا لله وإنا الیە راجعون

   

 

 فۆاد معصوم

 سەرۆكی فراكسیۆنی هاوپەیمانی كوردستان / پەرلەمانی عیراق

 1/8/2013

 بەغدا

هەواڵی پەیوەندیدار