٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵی گشتی

بە سەرپەرشتی نوێنەرایەتی دەرەوەی یەكێتی لاوانی دیموكراتی كوردستان دوو شاندی بیانی سەردانی هەرێمی كوردستانیان كرد

سەرچاوە: KDP.info

بە سەرپەرشتی فەلاح حەسەن راوێژكاری ئەنجوومەنی سەركردایەتی یەكێتی لاوانی دیموكراتی جیهانی و نوێنەرایەتی دەرەوەی یەكێتی لاوانی دیموكراتی كوردستان دوو شاندی جیاوازی بیانی سەردانی شاری هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستانیان كرد.

شاندێكیان پێكهاتبوو لە تۆڕی راگەیاندنی بەریتانی كە ماوەیەكی زۆرە كار دەكەن بۆ كردنەوەی پەیمانگایەكی راگەیاندنی بەریتانی كە لەسەر شێواز و سیستەمی وڵاتی بەریتانیا بێت لە هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستان و رێگەپێدراو بێت لەلایەن تۆری راگەیاندنی (بی بی سی) یەوە، هەروەها كاركردن بۆ ئامادەكردنی راپۆرتێكی دۆكۆمێنتی لەسەر هەرێمی كوردستان و بوارەكانی ئاسایش و ئابوری و ئازادی و دیموكراتی رۆژنامەگەری ئەو هەرێمە.

شاندەكەی تر كە پێكهاتبوو لە پۆلێك ئەندازیاری لاو لە بواری نەوت و دەرچووی ئەم بوارە بە پلەی یەكەم لەسەر ئاستی چەندین زانكۆی وڵاتی بەریتانیا هەر بۆ ئەم مەبەستە نوێنەرایەتی دەرەوەی یەكێتی لاوانی دیموكراتی كوردستان پشتگیری تەواوی خۆی نیشاندا و هیوایان خواست كە هەرێمی كوردستان یاخود بوارەكانی نەوت و سامانی سروشتی لە هەرێمی كوردستان سودیان لێ وەربگرن.

هەواڵی پەیوەندیدار