٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵی گشتی

رەوانەكردنی 13 ئەمبولانس بۆ نەخۆشخانەكانی رۆژئاوای كوردستان

سەرچاوە: KDP.info

پیشابوور –KDP.info/ بۆ بەهانەوە چۆنی خەڵكی رۆژئاوای كوردستان 13 ئەمبولانس بۆ نەخۆشخانەكانیان رەوانەكران . لەمبارەیەوە موسا ئەحمەد جێگری سەرۆكی دەزگای خێرخوازی بارزانی رایگەیاند كە لە درێژەی هاوكارییەكان، بۆ كوردانی رۆژئاوای كوردستان، دەزگای خێرخوازی بارزانی نەمر بە هاوكاری كۆمەلەی سەلاحەددینی ئەیوبی خێرخوازی و دەستەی جڤاتی كوردان لە شتوگاردی ئەلمانیا و مانگی سووری كوردی، سێزدە ئەمبولانسی بۆ نەخۆشخانەكانی رۆژئاوای كوردستان لە رێگای پیشابورەوە رەوانە كرد. لەلایەن خۆشیەوە دكتۆر هەژار ئەحمەد جێگری بەرێوەبەری نەخۆشخانەی دێركێ سوپاسی حكومەتی هەرێم و دەزگا خێرخوازییەكان كرد كە بۆ خزمەتكردنی كوردانی رۆژئاوا رەوانەیان كردوون.

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار