راوێژكاری ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی لاوانی دیموكراتی جیهانی سەردانی شاری كەركووكی کرد

کەرکووک- تایبەت بە KDP.info / بۆ پشتگیری و پاڵپشتی لاوانی كوردی شاری كەركووك فەلاح حەسەن راوێژكاری ئەنجوومەنی سەركردایەتی یەكێتی لاوانی دیموكراتی جیهانی و نوێنەری دەرەوەی یەكێتی لاوانی دیموكراتی كوردستان سەردانی شاری كەركووكی كرد و لەلایەن عەمید سەرحەد قادر بەرێوبەریپۆلیسی قەزاو ناحیەكانی شاری كەركووك پێشوازی لێكرا، فەلاح حەسەن دەستخۆشی لە بەرێوەبەر و سەرجەم كارمەندانی پۆلیس و ئاسایشی ئەم شارە كردو شەونخونی ئەوانی بە بەرزی نرخاند پاشان راوێژكاری ئەنجوومەنی سەركردایەتی یەكێتی لاوانی دیموكراتی جیهانی سەردانی بارەگای ناوەندی باڵای كەركووكی یەكێتی لاوانی دیموكراتی كوردستانی كرد و لەلایەن بەرپرس و كارگێرانی ناوەندی باڵای كەركووك پێشوازی لێكرا، فەلاح حەسەن هیوای ئارامی و سەلامەتی خواست بۆ سەرجەم لاوانی شاری كەركووك كە چەند رۆژێكە باریئاسایشی شارەكە رووی لە خراپ بوونە، دووپاتی پشتگیری لاوانی دیموكراتی جیهانی بۆ لاوانی كەركووك كردەوە و هیوایسەركەوتنی بۆ خواستن.




