دوو شاندی لاوانی بیانی سەردانی هەرێمی كوردستانیان كرد

هەولێر- تایبەت بەKDP.info/ بە سەرپەرشتی فەلاح حەسەن راوێژكاری ئەنجوومەنی سەركردایەتی یەكێتی لاوانی دیموكراتی جیهانی و نوێنەرایەتی دەرەوەی یەكێتی لاوانی دیموكراتی كوردستان، دوو شاندی جیاوازی بیانی سەردانی شاری هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستانیان كرد.
شاندێكیان پێكهاتبوو لە تۆڕی راگەیاندنی بەریتانی كە ماوەیەكی زۆرە كار بۆ كردنەوەی پەیمانگایەكی راگەیاندنی بەریتانی دەکەن، لەسەر شێواز و سیستەمی وڵاتی بەریتانیا بێت لە هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستان، هەروەها رێگەپێدراو بێت لەلایەن تۆڕی راگەیاندنی (بی بی سی) ەوە.
هەروەها كاركردن بۆ ئامادەكردنی راپۆرتێكی دۆكۆمێنتی لە سەر هەرێمی كوردستان و بوارەكانی ئاسایش و ئابوری و ئازادی و دیموكراتی و رۆژنامەگەری ئەو هەرێمە.
شاندەكەی تر كە پێكهاتبوو لە پۆلێك ئەندازیاری لاو لە بواری نەوت و دەرچووی ئەمبوارە بە پلەی یەكەم لە سەر ئاستی چەندین زانكۆی وڵاتی بەریتانیا، هەر بۆ ئەم مەبەستە نوێنەرایەتی دەرەوەی یەكێتی لاوانی دیموكراتی كوردستان پشتگیری تەواوی خۆی نیشاندا و هیوایان خواست كە هەرێمی كوردستان یاخود بوارەكانی نەوت و سامانی سروشتی لە هەرێمی كوردستان سودیان لێوەربگرن.




