راوێژكاری ئەنجوومەنی سەركردایەتی یەكێتی لاوانی دیموكراتی جیهانی سەردانی شاری كەركووك دەكات

كەركووك -KDP.info/ بۆ پشتگیری و پاڵپشتی لاوانی كوردی شاری كەركووك فەلاح حەسەن راوێژكاری ئەنجوومەنی سەركردایەتی یەكێتی لاوانی دیموكراتی جیهانی و نوێنەری دەرەوەی یەكێتی لاوانی دیموكراتی كوردستان سەردانی شاری كەركووكی كردو لەلایەن عەمید سەرحەد قادربەرێوبەری پۆلیسی قەزاو ناحیەكانی شاری كەركووك پێشوازی لێكرا، فەلاح حەسەن دەستخۆشی لە بەرێوەبەر و سەرجەم كارمەندانی پۆلیس و ئاسایشی ئەم شارەی كردو شەونخونی ئەوانی بە بەرزی نرخاند پاشان راوێژكاری ئەنجوومەنی سەركردایەتی یەكێتی لاوانی دیموكراتی جیهانی سەردانی بارەگای ناوەندی باڵای كەركووكی یەكێتی لاوانی دیموكراتی كوردستانی كرد و لەلایەن بەرپرس و كارگێرانی ناوەندی باڵای كەركووك پێشوازی لێكرا، فەلاح حەسەن هیوای ئارامی و سەلامەتی خواست بۆ سەرجەم لاوانی شاری كەركووك كە چەند رۆژێكە باری ئاسایشی شارەكە رووی لە خەراپ بوونە و دووپاتی پشتگیری لاوانی دیموكراتی جیهانی بۆ لاوانی كەركووك كردەوە و هیوای سەركەوتنی بۆ خواستن.




