رێكخراوی UNHCRهاوكارییه‌كانیده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به‌رز ده‌نرخێنێ
به‌مه‌به‌ستی ستایشكردنی كار‌و چالاكییه به‌رده‌وامه‌كانی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی بۆ ئاواره‌كانی رۆژئاوای كوردستان چ ئه‌وانه‌ی له‌ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان و شار‌و شارۆچكه‌كاندان یاخود ئه‌وانه‌ی له‌كامپی دۆمێز نیشته‌جێبوون له‌گه‌ڵ ئاواره‌كانی ناوخۆی سووریا، رێكخراوی UNHCRسوپاس و ستایشی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی ده‌كات.
ئه‌مڕۆ 23/7/2013 ویكلف سۆنگوا منه‌سقی رێكخراوی UNHCRی سه‌ر به نه‌نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی كرد‌و له‌لایه‌ن مو‌سا ئه‌حمه‌د جێگری سه‌رۆكی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی-یه‌وه پێشوازی لێكرا.
سه‌ره‌تای دیداره‌كه مو‌سا ئه‌حمه‌د تیشكی خسته سه‌ر كار‌و چالاكییه به‌رده‌وامه‌كانی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی بۆ ئاواره‌كانی رۆژئاوای كوردستان كه له‌كامپه‌كانی هه‌رێمی كوردستان نیشته‌جێن و به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام هاوكاری و یارمه‌تی به‌سه‌ریاندا دابه‌ش ده‌كات و ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا جگه له‌ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان، هه‌وڵمانداوه هاوكاری و كۆمه‌ك و یارمه‌تیه‌كانمان بگه‌یه‌نینه ناوخۆی رۆژئاوای سووریا.
له‌به‌رامبه‌ردا ویكلف سۆنگوا منه‌سقی رێكخراوی UNHCRسوپاس و ستایشی كار‌و چالاكییه‌كانی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی كرد بۆ به‌هاناوه‌چوونی ئاواره‌كان و ئومێدی خواست له ئاینده‌دا بتوانن پێكه‌وه و به‌پشت به‌ستن به شاره‌زاییه‌كانی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی هه‌ڵمه‌ت و هاوكارییه‌كانیان به‌جێ بگه‌یه‌نین.




