دەزگای خێرخوازیی بارزانی هاوكاری نه‌خۆشخانه‌ی هیوای تایبه‌ت به نه‌خۆشی شێرپه‌نجه له سلێمانی ده‌كات

لەدرێژەی كار‌و چالاكییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی زیاتر له 650 كارتۆن دا‌و و ده‌رمان و پێداویستی ته‌ندروستی پێشكه‌ش به نه‌خۆشخانه‌ی هیوای تایبه‌ت به نه‌خۆشی شێرپه‌نجه له شاری سلێمانی كرد كه دووه‌مین نه‌خۆشخانه‌ی چاره‌سه‌ری نه‌خۆشیی شێرپه‌نجه‌یه له ئاستی هه‌موو عێراق.
رۆژی 16/7/2013 دەزگای خێرخوازیی بارزانی له درێژه‌ی به‌رده‌وامی كاره خێرخوازییه‌كانیدا بۆ خزمه‌تكردنی كه‌رتی ته‌ندروستی له‌هه‌رێمی كوردستان زیاتر له 650 كارتۆن له پێداویستی و كه‌ره‌سته‌ی ته‌ندروستی بۆ نه‌خۆشخانه‌ی هیوای تایبه‌ت به نه‌خۆشی شێرپه‌نجه له‌شاری سلێمانی، كه پێداویستییه‌كانیش به‌شێوه‌یه‌كی گشتی پێكهاتبوون له ( كه‌ره‌سته‌ی برین خاوێنكردنه‌وه، دۆشه‌كی ته‌ندروستی، سه‌رچه‌فی نه‌خۆش، ده‌ستكێش، لۆكه، سرنجی گه‌وره، بالیف و پێخه‌ف بۆ نه‌خۆش، برین پێچ، عاره‌بانه‌ی ویلچه‌رخ، ده‌مامك، به‌دله‌ی خزمه‌تگوزاری و نه‌خۆش، و ده‌یان جۆری دیكه‌ی پێداویستی پزیشكی).
پاش گه‌یشتنی كۆمه‌ك و هاوكارییه‌كان بۆ نه‌خۆشخانه‌كه و پێشوازیكردنیان له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رو جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی هیوا، سۆران خه‌ڵه‌ف نوێنه‌ریده‌زگای خێرخوازیی بارزانی رایگه‌یاند: وه‌كو ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به‌رده‌وامده‌بین له هاوكاریكردنی ئه‌و كه‌رته ته‌ندروستیانه‌ی له‌ناوچه جیاجیاكانی هه‌رێمی كوردستان كه له‌بواره ته‌ندروستیه‌كاندا كه‌موكوڕییان هه‌یه‌و هه‌وڵده‌ده‌ین به‌پێی توانا پێداویستیه‌كانیان بۆ دابین بكه‌ین، هاوكات رایگه‌یاند: ئه‌م هه‌ڵمه‌تانه به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام ده‌بێت و سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه.
له‌لای خۆیه‌وه دكتۆر دۆستی به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی هیوای تایبه‌ت به چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی شێرپه‌نجه له‌شاری سلێمانی رایگه‌یاند: زۆر سوپاسی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی ده‌كه‌ین بۆ پێشكه‌شكردنی ئه‌م پێداویستیانه و هه‌وڵده‌ده‌ین له ئاینده‌دا په‌یوه‌ندی و كۆنتاكت له‌گه‌ڵ ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی دروست بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر هاوكاری نه‌خۆشانی تووش بوو به نه‌خۆشی شێرپه‌نجه له نه‌خۆشخانه‌كه‌مان بكه‌ین و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی بێلایه‌نانه و به‌بێ جیاوازیی كردن له‌ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان توانیویه‌تی خزمه‌تێكی گه‌وره له‌و بوارانه‌دا بكات كه پێی هه‌ڵده‌ستێت و هیوای سه‌ركه‌وتن و به‌رده‌وامی بۆ خواستن.




