٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵی گشتی

دەزگای خێرخوازی بارزانی هاوكاری بەسەر 22 خێزانی زەرەرمەندی لافاو و 1700 خێزانی كامپی دۆمێزدا دابەشكرد

سەرچاوە: KDP.info

دهۆك-KDP.info/ لەدرێژەی كارو چالاكییەكانیدا لەپێناو زیاتر خزمەتكردن و هاوكاریكردنی خێزانی هەژارو كەمدەرامەت و ئاوارەو لێقەوماوانی لافاوەكانی ئەم دواییە كە هەرێمی كوردستانی گرتەوەو بەهۆیەوە چەندین خێزان زەرەرمەندبوون، دەزگای خێرخوازی بارزانی لە هەڵمەتێكدا هەستا بە دابەشكردنی پێداویستی ناوماڵ بەسەر 22 خێزان، لەلایەكی دیكەش لە كەمپی دۆمێز خواردنی بەیانیانی بەسەر 1700 خێزاندا دابەشكرد.

لەمیانی ئەو هەڵمەتەدا كە لە گەڕەكی سەرهەڵدان لەدهۆك لەنزیك رووباری هشكەرو بەرێوەچوو، كە دەیان خێزان بەهۆی لافاوەوە زەرەرمەندبوون بۆ هەر خێزانێك ژمارەیەك دۆشەك و بەتانیان بەسەردا دابەشكرا.

لەلایەكی دیكەو لەدرێژەی چالاكییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بۆ ئاوارەكانی رۆژئاوای كوردستان كە ئێستەلەكامپی دۆمێز نیشتەجێن، بۆ چەندین جار و بەشێوەیەكی بەردەوام هاوكاری و پێداویستی و خۆراكی بەیانیانی بەسەر زیاتر لە 1700 خێزاندا دابەشكرد.

هەواڵی پەیوەندیدار