عومه‌ر عوسمان گرنگی سه‌ركه‌وتنی لیستی برایه‌تی و پێكه‌وه‌ژیانی خسته‌ڕوو

هەولێر- KDP.info/ له میانه‌ی كۆڕێك دا كه بۆ ژماره‌یه‌كی به‌رچاوی كادیرانی پارتی ڕێكخرابوو، عومه‌ر عوسمان ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕۆشنایی خسته سه‌ر بارودۆخی هه‌رێمی كوردستان؛ هاوكات سه‌ركه‌وتنی لیستی برایه‌تی و پێكه‌وه ژیانی له هه‌ڵبژاردنی پارێزگای نه‌ینه‌وا به سه‌ركه‌وتنێكی باش بۆ كورد ناوزه‌ند كرد.
له ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا عومه‌ر عوسمان باسی له سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بۆ فه‌ره‌نسا و دیدار و كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و وڵاته كرد كه ئه‌مه‌ش به‌رهه‌می خه‌باتی خودی سه‌رۆك و پارتی دیموكراتی كوردستان و لایه‌نه خه‌باتكاره‌كانی كوردستانه.




