٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵی گشتی

ژماره‌یه‌ك له‌ چین و توێژه‌كان سه‌ردانی مه‌زاری نه‌مرانیان له‌ بارزان كرد

سەرچاوە: KDP.info

بارزان- KDP.info/ به‌ مه‌به‌ستی نوێكردنه‌وه‌ی سۆز و وه‌فاداری بۆ رێبازی نه‌مران ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندام و لایه‌نگرانی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ پارێزگای سلێمانی و 60 گه‌نجی شارۆچكه‌ی ته‌ق ته‌ق و به‌رپرس و كارگێر و كادیرانی لیژنه‌ی ناوچه‌ی ته‌ق ته‌قی پارتی دیموكراتی كوردستان و ژماره‌یه‌ك له‌ چین و توێژه‌كانی شاری هه‌ولێر سه‌ردانی مه‌زاری نه‌مرانیان له‌ بارزان كرد .

میوانەکان لە لایەن خەلات بارزانی نوێنەری سەرۆک بارزانی پێشوازیان لێکرا و هەروەها تاجە گوڵینە لەسەر مەزاری نەمران دانرا، دوتار چەند وتارێک لەمەڕ خەبات  وتێکۆشانی بارزانی نەمر کرا و میوانەکان جارێکی دیکە پەیمان و وەفاداریان بۆ رێبازی بارزانی نەمر کاکە ئیدرسی هەمیشە زیندوو نوێکردەوە.

 

هەواڵی پەیوەندیدار