٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵی گشتی

تەرمی نادر هەورامی پێشمەرگە و تێکۆشەری کوردستان لە هەولێر بەخاک سپێردرا

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر -KDP.info /  ئەمڕۆ لە هەولێر بە ئامادەبوونی نێچیرڤان بارزانی سەرۆک وەزیرانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و  سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان و ژمارەیەک زۆری بەرپرس و هەڤاڵ و خانەوادەی شەهید ، لە گۆڕستانی شێخ ئەحمەد تەرمی تێکۆشەر و پێشمەرگە  و ئەندامی سەرکردایەتی پێشووی پارتی ، لە رێورەسمێکی شایستەدا  بە خاک پسپیردرا. جێی باسە هەر لەو  رێورسمەدا نێچیرڤان بارزانی وتەیەکی لەبارەی رۆڵ و خۆراگری و ژیانی پێشمەرگایەتی مام نادر هەورامی پێشکەش کرد و دواتریش سکرتێری مەکتەبی سیاسی لەبارەی ژیان و خەبات و تێکۆشانی ئەم پێشمەرگە خۆراگرە گوتی ئەو لە پێناو کورد و کوردستان ژیا و تێکۆشا.

دواتر سەرباز هەورامی بە ناوی بنەماڵەی خولێخۆشبوو سوپاسی ئامادەبوونی هەموو لایەکی کرد، کە لە رێورەسمەکە و هێناونەوەی تەرمی خوالێخۆشبێت بەشدار بوون.

هەواڵی پەیوەندیدار