٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
مەکتەبی سياسی

پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی پارتی بۆ کۆچی دوایی دکتۆر دارا ئەحمەد تۆفیق

سەرچاوە: KDP.info

بەڕێز خانەوادەی خوالێخۆشبوو (دارا ئەحمەد تۆفیق)

بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی کەسایەتی دیار و ناسراوی شاری سلێمانی دکتۆر (دارا ئەحمەد تۆفیق)مان بیست، بەو هەواڵە خەمناکەوە پرسە و سەرخۆشی خۆمان ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و کەسوکار و بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان دەکەین، خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین.

ئومێدەوارین دڵنەوایی و هاوخەمی هاوەڵ و دۆست و هاوپیشانی ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و خەفەتتان کەم بکاتەوە.

جارێکی دیکە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان دووبارە دەکەینەوە، داواکارین لە خوای گەورە خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و ئێوەش لە خەم و خەفەت و کۆستی دیکە بەدوور بن.. 

 

مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان

9/8/2023

 

هەواڵی پەیوەندیدار