فازڵ میرانی پێشوازی له پاتریاركی كڵێسای كلدانی له عێراق و جیهان ده‌کات

پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ، شه‌ممه، ڕێكه‌وتی 5ی 8ی 2023، له باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی له پیرمام، فازڵ میرانی به‌رپرسی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان، پێشوازی له به‌ڕێز كاردیناڵ لویس ساكۆ، پاتریاركی كڵێسای كلدانی له عێراق و جیهان كرد.
له دیداره‌كه‌دا کە هۆشیار زێباری ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێڕی و ڕێبوار یه‌ڵدا ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی ئاماده‌یبوون، فازڵ میرانی وێڕای به‌خێرهێنانی قه‌داسه‌تی پاتریارك، ئاماژه‌ی به‌وه‌دا هه‌رێمی كوردستان ماڵی به‌ڕێزیان و هه‌ر ئازادیخواز و دیموكراسیخوازێكه.
پاتریارك لویس ساكۆ، وێڕای ده‌ربڕینی خۆشحاڵی خۆی بۆ ئه‌و دیدار و پێشوازییه گه‌رمه‌ی له مه‌كته‌بی سیاسی لێی كرا، سوپاس و پێزانینی ئاراسته‌ی جه‌نابی سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی و سه‌ركردایه‌تی پارتی كرد، بۆ هه‌ڵوێستی مێژووییان له‌باره‌ی ئه‌و غه‌دره‌ی كه له خۆی و كڵێسای كلدانی و ته‌واوی مه‌سیحیه‌كان له عێراق کرا. هه‌روه‌ها هه‌رێمی كوردستانی به ناوچه‌یه‌كی ئارام و جیاواز وه‌سفكرد به‌راورد به ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراق و ئاماژه‌ی پێدا له هه‌رێمی كوردستان یاسا و سیسته‌م هه‌یه بۆیه هاووڵاتییه‌كانی و ئێمه‌ش هه‌ست به ئاسایش و ئارامی ده‌كه‌ین له كوردستان.
سه‌باره‌ت به‌و مامه‌ڵه نه‌شیاوه‌ی كه به‌رامبه‌ر به‌ڕێز پاتریارك كرا له عێراق، فازڵ میرانی نیگه‌رانی خۆی و پارتی ده‌ربڕی و ئاماژه‌ی پێدا کە ئێوه نوێنه‌رایه‌تی پاپا و تابلۆ ڕه‌نگاوڕه‌نگه‌كه‌ی كومه‌ڵگای عێراقی ده‌كه‌ن، بۆیه كاریگه‌رییه نه‌رێنییه‌كانی ئه‌و مه‌رسومه زۆر ده‌بێت و هه‌رئه‌مه‌شه بووه‌ته هۆی ناڕه‌زایی ده‌ربڕین له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆیی و ناوچه‌كه و جیهانیش. جه‌ختیشی كرده‌وه هه‌ڵوێستی جه‌نابی سه‌رۆك و پارتیمان هه‌ڵوێستێكه له باوه‌ڕی نه‌گۆڕمانه‌وه به یه‌كترقبوڵكردن و پێكه‌وه‌ژیانی سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی عێراقەوە هاتووە، بوێری و هه‌ڵوێستی به‌ڕێز په‌تریاركی سه‌رباری ئه‌و ناحه‌قییه‌ی به‌رامبه‌ری كراوه به‌رزنرخاند و دووپاتیشی كردەوه ئه‌و ناحه‌قییه‌ی كرا ته‌نها غه‌در نه‌بوو له به‌ڕێزیان، به‌ڵكو غه‌درێكه به‌رامبه‌ر مه‌سیحیه‌كان و سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی عێراق.
له كۆتاییدا هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌سه‌ر گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ماف بۆ خاوه‌ن ماف كرده‌وه و هیواین خواست سیسته‌می حوكمڕانی له عێراق بكه‌وێته سه‌ر ڕاسته‌ڕێی خۆی و ده‌ستوور و یاساكان جێبه‌جێ بكرێن و ڕێز له مافی پێكهاته‌كان بگیرێت و ژیانێكی شایسته و ئارام بۆ سه‌رجه‌م هاووڵاتییان فه‌راهه‌م بكرێت.





