٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
مەکتەبی سياسی

مەکتەبی سیاسیی پارتی سەرەخۆشی لە خانەوادەی (عەدنان کەرکوکی) دەکات

سەرچاوە: KDP.info

به‌ڕێزان خانەوادەی هەڤاڵی خوالێخۆشبوو(عەدنان کەرکوکی)

بەداخ و پەژارەیەکی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی کۆچی دوایی پێشمەرگەی دێرین و ماندونەناس، کەسایەتی نیشتمانپەروەر و کادیری تێکۆشەر و دڵسۆزی پارتی و ڕێبازی بارزانی، ئەندامی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای کەرکوک_گەرمیانی پارتیمان خوالێخۆشبوو هەڤاڵ (عەدنان عوبێد کەریم) ناسراو بە (عەدنان کەرکوکی)مان پێگەیشت.

بەم بۆنە خەمناکەوە پرسە و سه‌ره‌خۆشیی خۆمان ئاڕاسته‌ی خانه‌واده ‌کوردپەروەر و تێکۆشەرەکەتان و گشت خزم و دۆست و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو و، سەرجەم هەڤاڵ و کادیرانی سنووری مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای کەرکوک-گەرمیان ده‌كه‌ین و، خۆمان بە هاوبه‌شی خه‌متان دەزانین.

له‌ خودای گه‌وره‌ داواكارین سەبووری و دڵنه‌وایی بە بنەماڵەکەتان و بە هەموولایەک پێببەخشێت و گیانی هەڤاڵی کۆچکردوویشمان به‌ر ره‌حمه‌تی خۆی بخات و به‌ به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات.

انا للە و انا الیە راجعون

مەكتەبی سیاسیی
پارتی دیموكراتی كوردستان

هەواڵی پەیوەندیدار