مەکتەبی سیاسی پارتی سەرەخۆشی لە هەڤاڵ عەلی عەونی دەکات
_(1)__2023_05_09_h19m28s40__HK.jpg)
هەڤاڵی بەڕێز عەلی عەونی ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و بەرپرسی لقی ١ـی پاتیمان
بەدڵگرانییەکی زۆره‌وه هه‌واڵی کۆچی دوایی کەسایەتی تێکۆشەر و پێشمەرگەی شۆڕشی مەزنی ئەیلول و شۆڕشی گوڵان، خوالێخۆشبوو (عەونی نیعمەت)ی باوکی بەڕێزتانمان بیست.
بەم بۆنە خەمناکەوە بەناوی خۆمان و هەڤاڵانی کۆمیتەی ناوەندیی پارتیمانەوە پرسە و سه‌ره‌خۆشیی ئاڕاسته‌ی بەڕێزتان و خانه‌واده تێکۆشەر و نیشتمانپەروەرەکەتان و گشت خزم و دۆست و ئاشنایانتان ده‌كه‌ین و، هاوبه‌شی خه‌متانین.
له خودای گه‌وره داواكارین دڵنه‌وایی بە هەموولایەک پێببەخشێت و گیانی باوکی کۆچکردوویشتان به‌ر ره‌حمه‌تی خۆی بخات و به به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات.
انا للە و انا الیە را‌جعون
مەكتەبی سیاسی
پارتی دیموكراتی كوردستان




