مه‌كته‌بی سیاسی پارتی سه‌ره‌خۆشی له به‌ڕێز (ئەنەس ئەیوب) ده‌كات

هەڤاڵی بەڕێز (ئەنەس ئەیوب)
بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هه‌واڵی کۆچی دوایی باوکی بەڕێزتان خوالێخۆشبوو (ئەیوب عەبدولڕەزاق)مان پێگەیشت.
بەم بۆنە خەمناکەوە پرسە و سه‌ره‌خۆشیی خۆمان ئاڕاسته‌ی خانه‌واده بەڕێز و نیشتیمانپەروەرەکەتان و گشت خزم و دۆست و ئاشنایانتان ده‌كه‌ین و، هاوبه‌شی خه‌م و پەژارەتانین.
له خودای گه‌وره داواكارین سەبووری و دڵنه‌وایی بە هەموو لایەک ببەخشێت و گیانی باوکی کۆچکردوویشتان به‌ر ره‌حمه‌تی خۆی بخات و به به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات.
انا للە و انا الیە را‌جعون
مەكتەبی سیاسی
پارتی دیموكراتی كوردستان




