١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکاني پارتي

خەسرۆ گۆران: هەوڵی زۆرمان داوە بۆ ئەوەی ژمارەی كاندیدەكانمان كەم بێت

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر- تایبەت بە KDP.info/ هەرچەندە بەپێی گوتەی سەرجەم لایەنە سیاسییە كوردییەكانی بەشداربوو لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن كە هەوڵی زۆریان داوە بۆ ئەوەی كەمترین ژمارەی كاندیدیان هەبێت، بەڵام چاودێران پێیانوایە ئەو ژمارەیەی ئێستا هەیە هێشتا زۆرەو زیان بە رێژەی دەنگی كورد لەو هەڵبژاردنە دەگەیەنێت و بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی پارتیش ئەوە دووپات دەكاتەوە.

خەسرۆ گۆران بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی پارتی دیموكرات كوردستان تایبەت بە kdp.infoگوتی: بەبێ هیچ گومانێك زۆری ژمارەی كاندید لەهەر لیستێك زیانی زیاترە لە قازانج لە بەرژەوەندی هیچ لایەنێكی سیاسی نییە چەند كەمتر بێت و چڕتر بكرێتەوە چانسی دەرچوونی كاندید زیاترە، دوای ئەو هەمواركردنەی كە لە یاسای هەڵبژارنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان كرا ئەمە بووە هۆی ئەوەی هەر كاندیدێك زۆرترین دەنگ بەدەست دەهێنێت لە هەڵبژاردنەكە دەیباتەوە بەبێ ئەوەی رێژەی دەنگدانی لیستەكە لەچوارچێوەی پارێزگایەكە لەبەرچاو بگیرێت.

 ناوبراو لەبارەی ئەگەری كەمبوونەوەی ژمارەی كاندیدەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ لیستی برایەتی و پێكەوەژیان گوتی: ئەو ژمارەیەی كە ئێستا هەیە هەر وەك خۆی دەمێنێتەوە، بەڵام ئێمە رێگە لە هیچ كاندیدێك ناگرین ئەگەر حەز بكات دەست لەكار بكێشێتەوە، هەروەها هیچ كەسێك ناچار ناكرێت بۆ ئەوەی بكشێتەوە، ئێمە وەكو پارتی دیموكراتی كوردستان هەوڵمانداوە كەمترین كاندیدمان هەبێت و بەهەموو شێوەیەك هەوڵی چڕكردنەوەی رێژەكەمان داوەو ئەوەی ئێستاش هەیە بەچەند پرۆسەیەك تێپەڕیوەو لە ژمارەیەكی زۆرەوە كراوەتە ئەو ژمارەیەی ئێستا هەیە، بەڵام هێشتا ئێمە ئەو ژمارەیەی ئێستامان لەلا زۆرە.

بڕوا بەرزنجی

 

هەواڵی پەیوەندیدار