سلێمانی.. شاندی پارتی لەگەڵ كۆمەڵی ئیسلامیدا كۆبووەوە

سلێمانی-KDP.info- ئەندامێكی شاندی دانوستانكاری پارتی دیموكراتی كوردستان، لەبارەی كۆبوونەوەكانیان لەگەڵ پارت و لایەنە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان دەڵێت، ئامانجی كۆبوونەوەكانمان لێكنزیكبوونەوەیە و، پێویستە هەموومان قەوارەی هەرێم بپارێزین و دۆخی ژیان و بژێویی خەڵك چاك بكەینەوە.
زەعیم عەلی، ئەندامی مەكتەبی سیاسیی پارتی و ئەندامی شاندی دانوستانكاری پارتی دیموكراتی كوردستان، بە میدیاكانی ڕاگەیاند: "ئامانجی سەردانەكەمان لێكنزیكبوونەوەیە و پێویستە قەوارەی هەرێم بپارێزین و دۆخی ژیان و بژێویی خەڵك چاك بكەینەوە و، لەگەڵ بەغدا چۆن كاربكەین، هەروەها بارودۆخی هەرێمیش باسی لێوە كرا".
زەعیم عەلی ،گوتیشی: "بابەتەكان زۆرن، پاشان هەمووی بەیەكەوە باس دەكەین".
بڕیارە شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان سەردانی سەرجەم لایەنە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان بكات و، ڕەوشی ئێستای هەرێم و عێراق و ناوچەكە تاووتوێ دەكرێت، هەر لەو چوارچێوەیەدا هەفتەی ڕابردوو هەمان شاند سەردانی یەكگرتووی ئیسلامی و یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان و بزووتنەوەی گۆڕانی كرد و لەم هەفتەیەش دیدارەكانی شاندی باڵای پارتی لەگەڵ لایەنە كوردستانییەكان بەردەوام بێت.
نەشوان بەرزنجی

__2021_04_03_h23m18s5__JH.jpg)


