٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
مەکتەبی سياسی

مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان پیرۆزبایی له‌ حزبی شیوعی کوردستان ده‌كات

سەرچاوە: KDP.info

برووسکەی پیرۆزبایی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ حزبی شیوعی کوردستان

بەڕێز کاوە مەحموود سکرتێری کۆمیتەی ناوەندیی حزبى شیوعى کوردستان.

بەڕێزان ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و کۆمیتەی ناوەندی.

بەبۆنەی ساڵوەگەڕی دامەزراندنی حزبی شیوعی کوردستان، گەرمترین پیرۆزبایی لە ئێوەی بەڕێز و ئەندامان و لایەنگرانتان دەکەین و، هیوادارین لە خەبات و خزمەت بەردەوام بن بۆ بەدیهاتنی مافەکانمان و پاراستنی دەستکەوتەکانمان و ئەو ئەزموونەی هەرێمی کوردستان.

حزبى شیوعى کوردستان، بەدرێژایی تەمەنی خەباتی چەندین ساڵەی ڕۆڵێکی کاریگەر و بەرچاوی هەبووە لە بەرگریکردن لە داخوازی و مافەکانی گەلەکەمان و پتەوکردنی بنەماکانی ئازدی و دیموکراسی. 

بەو بۆنەیەوە وێرای بەرز نرخاندنی خەباتی حزبە تێکۆشەرەکەتان لە بزووتنەوەی ڕزگاریخوازیی گەلەکەمان، دووبارە جەخت دەکەینەوە سەر هەماهەنگی و هاوکاریی بەردەوامی نێوانمان و سەرجەم پارت و هێز و لایەنە سیاسییەکان بۆ گەیشتن بە ئامانجە هاوبەشەکانمان.

دووبارە پیرۆزباییتان لێدەکەین..هەر لە پێشکەوتن دابن.

 

مەکتەبی سیاسیی

پارتی دیموکراتی کوردستان

٣١ـی٣ـی٢٠٢٣

 

هەواڵی پەیوەندیدار