دەزگای خێرخوازیی بارزانی تیمێكی پزیشكی سویدی ده‌باته كامپی دۆمێز
هەولێر - KDP.info/بەپێی هەوالێکی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی کە بە ماڵپەڕی KDP.infoدراوە ئەم دەزگا خێرخوازییە به‌رده‌وامه لە هه‌ڵمه‌ته‌كانی بۆ به‌هاناوه‌چوونی زیاتری خێزانه ئاواره‌كانی رۆژئاوای كوردستان، كه روویان له‌زۆربه‌ی ناوچه و شاره‌كانی كوردستانی باشور كردووه، له‌و میانه‌شدا به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام له‌بوارە جۆراوجۆره‌كانی ژیانه‌وه هاوكارییان ده‌كات، له‌رووی ته‌ندروستیشه‌وه تیمێكی پزیشكی پسپۆڕی كورد له وڵاتی سویده‌وه به‌پێداویستی و ده‌رمانه‌وه بانگهێشتی كوردستان كردووه و له كامپی دۆمێز پشكنین و چاره‌سه‌ر بۆ نه‌خۆشەکان ده‌كات.
له درێژه‌ی هه‌ڵمه‌ته‌كانیدا له‌پێناو چاره‌سه‌ركردنی ته‌ندروستی كوردانی رۆژئاوا، ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به‌هاوكاری حه‌وت پزیشكی خۆبه‌خشی پسپۆڕی كورد له نه‌خۆشییه جۆراوجۆره‌كان له‌وانه:( ئافرەتان، هەناو، نەشتەرگەریی ددان، بڕبڕەی پشت، هەناو...هتد)، و به‌ده‌رمانی پێویسته‌وه له‌وڵاتی سویده‌وه سه‌ردانی كوردستانیان كرد‌و له‌ڕێگای ده‌زگاوه گه‌یه‌نرانه كامپی دۆمێز له‌پارێزگای دهۆك، كه وابڕیاره بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك له‌و كامپه‌دا كاری پشكنین و چاره‌سه‌ر بۆ نه‌خۆشه‌كان ئه‌نجام بده‌ن.

__2021_04_03_h23m18s5__JH.jpg)


