مەكتەبی سیاسی پارتی سه‌ره‌خۆشی له خانه‌واده‌ی (کاوە میروەیس) ده‌كات

به‌ڕێزان خانەوادەی هەڤاڵ (کاوە میروەیس)
بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هه‌واڵی کۆچی ناوادەی کادیری تێکۆشەر و دڵسۆزی دیاری شاری کەرکوک، بەرپرسی لیژنەی ناوچەی زانکۆ و ئەندامی لقی ٣ـی پارتیمان خوالێخۆشبوو هەڤاڵ (کاوە میروەیس)مان پێگەیشت.
بە خەمناکیەوە پرسە و سه‌ره‌خۆشیی خۆمان ئاڕاسته‌ی خانه‌واده نیشتمانپەروەر و تێکۆشەرەکەتان و گشت خزم و دۆست و هەڤاڵ و هاوکارانی خوالێخۆشبوو و، سەرجەم هەڤاڵانی لقی ٣ـی پارتیمان ده‌كه‌ین و، هاوبه‌شی خه‌م و پەژارەتانین.
له خودای گه‌وره داواكارین سەبووری و دڵنەوایی بە خانەوادە بەڕێزەکەتان و بە هەموولایەک ببەخشێت و، گیانی هەڤاڵی کۆچکردوویش به‌ر ره‌حمه‌تی خۆی بخات و به به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات.
انا للە و انا الیە را‌جعون
مەكتەبی سیاسی
پارتی دیموكراتی كوردستان




