١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکاني پارتي

بەرپرسی پەیوەندییەكانی دەرەوەی پارتی پێشوازی لە شاندێكی پارتی سۆشیال دیموكراتی فلەندی دەكات

سەرچاوە: KDP.info

ئەمرۆ 12/3/2013هێمن هەورامی ئەندامی ئەنجوومەنی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان بەرپرسی پەیوەندییەكانی دەرەوە، پێشوازی لە شاندێكی پارتی سۆشیال دیموكراتی فلەندی كرد كە پێك هاتبوو لە خاتوو د. ماركیتا سارینین، توولە بۆچ، و ریستۆ ماكینێنن، كە هاوكات ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای شاری هانكۆی فلەندی ین و جوها لیكتۆ، بەرێوەبەری رێكخراوی(NGO) فلنەدی(فیدا انترناشیونال) لە رۆژهەڵاتی ناوەراست، و ناوەراستی ئاسیا

لەو دیدارە كە چەند ئەندامێكی مەكتەبی پەیوەندییەكانی دەرەوە ئامادەی بوون، بەرپرسی پەیوەندییەكانی دەرەوەی پارتی وێرای بەخێرهێنانی شاندی ناوبراو ئاماژەی بە گرنگی پەیوەندییەكانی نێوان هەر دوو لا كرد، و كورتەیەك لە مێژووی چۆنیەتی دامەزراندن و ئامانجەكانی و هەوڵەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ بونیادنانی كۆمەلگای مەدەنی و چەسپاندنی دیموكراسی وپێكەوە ژیان بۆ شاندی میوان باس كرد، و ئاماژەی بە رەوشی ئەمرۆی هەرێم و سەقامگیری ئاسایس و هێوری و ئاوەدانكردنەوە، وبەرەو پێش چوونی پرۆسەی دیموكراسی كرد.

هەروەها ئاڵوگۆری سەردانی شاندی هەردوو لا و پەرلەمانتاران تەوەرێكی دیكە دیدارەكە بوو.

خاتوو ماركیتا سارینین خۆشحاڵی خۆی و شاندی یاوەری بۆ ئەم سەردانەو پێشوازیە گەرمە دەربری، هیوای خواست كە پەیوەندییەكانی نێوان هەردوولا پێشكەوتنی زیاتر بەخۆیەوە ببینێت، هەروەها شاندی ناوبراو بە بەرز سەقامگیری و ئارامی و كار خزمەتگوزاری لە كوردستان نرخاند.

ئەمەو لەو دیدارە چەندین باس و بابەت بیرو بۆ چوونیان لەسەر ئالأوگۆر كرا.

هەواڵی پەیوەندیدار