كۆڕێكی تایبهت به رێزلێنانی ئهو گروپانهی به خۆبهخشانه كار بۆ لاوان دهكهن

ئێوارەی ڕۆژی یەكشەممە 10ی ئادار ساسان عەونی ئەندامی ئەنجوومەنی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان و بەپرسی ڕێكخراوە جەماوەرییەكان ، بەیاوەری ئەندامانی دەستە بەشداری لە كۆڕێكی تایبەت بەڕێزلێنانی ئەو گروپە خۆبەخشانە كرد كە كار بۆ یەكێتی لاوان دەكەن لە شاری هەولێر.
لە وتەیەكدا بەڕێز ساسان عەونی وێڕای دەستخۆشی و هاندانی ئەو گروپانە بۆ باشتركردنی كارەكانیان هاوكات هەڵوێستیشیان بەرز نرخاند كە ساڵانێكە خۆبەخشانە كار بۆ توێژی لاوان دەكەن لە ناوچەكە و كوردستان بە گشتی.
شایەنی گوتنە ئەو مەراسیمە لەلایەن ناوەندی باڵای هەولێری یەكێتی لاوانی دیموكراتی كوردستان ڕێكخرابوو

__2021_04_03_h23m18s5__JH.jpg)


