چەند پرسەنامەیەک لە مەکتەبی سیاسییەوە

بەناوی خوای بەخشندە و میھرەبان
به‌ڕێزان خانه‌واده‌ی خوالێخۆشبوو (دومان چیچۆ)
بەخەم و پەژارەیەکی زۆرەوە هه‌واڵی كۆچی دوایی کادیری دڵسۆز و تێکۆشەری پارتیمان، خوالێخۆشبوو هەڤاڵ (دومان چیچۆ)مان پێگەیشت.
پرسە و سه‌ره‌خۆشی ئاڕاسته‌ی خانه‌واده نیشتمانپەروەر و بەڕێزەکەتان و تەواوی خزم و دۆست و کەسوکاری خوالێخۆشبوو ده‌كه‌ین و، هاوبه‌شی خه‌متانین.
له خودای گه‌وره داواكارین گیانی خوالێخۆشبوو به‌ر دلۆڤانی خۆی بخات و به به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات و، ئارامی به خانه‌واده و كه‌سوكارتان ببه‌خشێت.
انا للە و انا الیە را‌جعون
مەكتەبی سیاسی
پارتی دیموكراتی كوردستان
————————————————————
هەڤاڵی بەڕیز (عەبدوڵڵا مەلا دەروێش)
بەدڵگرانییەکی زۆره‌وه هه‌واڵی كۆچی دوایی هاوژینی بەڕێزتان خاتوون (مەریەم)مان بیست.
سه‌ره‌خۆشیی ئاڕاسته‌ی بەڕێزتان و خانه‌واده کوردپەروەر و سەربەرزەکەتان و سەرجەم كه‌سوكار و خزم و دۆستانتان ده‌كه‌ین و، خۆمان به هاوبه‌شی خه‌متان ده‌زانین.
له خودای گه‌وره داواكارین دڵنه‌وایی و ئارامی به هه‌موو لایه‌ك ببه‌خشێت و، گیانی خوالێخۆشبوویش به‌ر ره‌حمه‌تی خۆی بخات و به به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات.
انا للە و انا الیە را‌جعون
مەكتەبی سیاسی
پارتی دیموكراتی كوردستان
————————————————————
به‌ڕێزان خانەوادەی (حوسێن مارف عەزیز)
خەمباربووین بە بیستنی هه‌واڵی کۆچی دوایی کەسایەتی دیار و ناسراوی شاری ھەڵەبجە خوالێخۆشبوو (حوسێن مارف عەزیز)ی برای شەھید (کەریم مارف عەزیز) و شەھید (حەسەن مارف عەزیز) .
بەم بۆنە خەمناکەوە سه‌ره‌خۆشیی خۆمان ئاڕاسته‌ی خانه‌واده خەباتگێڕ و نیشتمانپەروەرەکەتان و گشت خزم و دۆست و ئاشنایانتان ده‌كه‌ین و، خۆمان بە هاوبه‌شی خه‌متان دەزانین.
له خودای گه‌وره داواكارین دڵنه‌واییتان پێببەخشێت و گیانی خوالێخۆشبوویش به‌ر ره‌حمه‌تی خۆی بخات و به به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات.
انا للە و انا الیە را‌جعون
مەكتەبی سیاسی
پارتی دیموكراتی كوردستان




