پرسەنامەیەک لە مەکتەبی سیاسی پارتی

بەناوی خوای بەخشندە و میھرەبان
به‌ڕێزان خانه‌واده‌ی خوالێخۆشبوو (عومەر حەمەد هەروتی)
بەخەم و پەژارەیەکی زۆرەوە هه‌واڵی كۆچی دوایی کەسایەتی دیار و ناسراوی عەشیرەتی هەروتی و پێشمەرگەی دڵسۆز و نیشتیمانپەروەر، خوالێخۆشبوو موقەدەم (عومەر حەمەد هەروتی)مان پێگەیشت.
بەم بۆنە خەمناکەوە پرسە و سه‌ره‌خۆشی ئاڕاسته‌ی خانه‌واده نیشتمانپەروەر و بەڕێزەکەتان و تەواوی خزم و کەسوکار و دۆستانی خوالێخۆشبوو ده‌كه‌ین و، هاوبه‌شی خه‌متانین.
له خودای گه‌وره داواكارین گیانی هەڤاڵی خوالێخۆشبوو به‌ر دلۆڤانی خۆی بخات و به به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات و، ئارامی به خانه‌واده و كه‌سوكارتان ببه‌خشێت.
انا للە و انا الیە را‌جعون
مەكتەبی سیاسی
پارتی دیموكراتی كوردستان




