١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکاني پارتي

بەبۆنەی 8ی مارس لێژنەی ناوچەی ئاراس ژمارەیەك مامۆستای ئافرەتی خەلأت كرد

سەرچاوە: KDP.info

بەبۆنەی 10 ئادار رۆژی پۆشینی جل و بەرگی نەتەوەیی و نیشتمانی و 8 مارس رۆژی جیهانی ئافرەتان لێژنەی ناوچەی ئاراس بۆ بەرزو پیرۆزراگرتنی کارو ئەدائی ئافرەتان لە نێو کاری ئیداری وپیشەیی مامۆستایەتیدا، بەئامادەبونی عەلی حوسێن بەرپرسی لقی دوو و وەزیری پەروەردەی حکوومەتی هەرێم و کارگێرانی لق و سەرۆکی یەکێتی مامۆستایان و بەرێوبەری گشتی پەروەردەو و بەرێوبەری پەروەردەی هەولێر، ژمارەک مامۆستای ئافرەت خەلات کران کە سالانێکی زۆر خزمەتیان لە بواری پەروەردەو پێگەیان پێشکەش کردوە....
دوای خەلات کردنیان بەرپرسی لقی دوو تەئکیدی لە پێشکەوتنی پێگەی ئافرەت لە کۆمەلگادا کردەوەو بۆ ئەوەی بتوانن لە نێو کایە جیاجیاکان بەتایبەت بواری پەروەردەیدا کاربکەن بۆ پێش خستنی کۆمەلگا و ئەزموونی دیموکراسی کوردستان و دروست کردنی نەوەیەکی تەندوست بەهەست و ئاراستەیەکی نیشتمانی بۆ داهاتووی گەلەکەمان، هەروەها دەستنیشان کردنی رۆژی پۆشینی جلی کوردیشی بەرۆژێکی پیرۆزدانا بۆ گەیشتن بەتەوای مافەکانمان وەک ولاتێکی سەربەخۆی کوردستان..

هەواڵی پەیوەندیدار